بۆمبێكی چێندراو بە ئۆتۆمبێلی هێزەکانی کۆماندۆدا دەتەقێتەوە و کەسێك گیان لەدەستدەدات

نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار
نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار

K24 - هەولێر:

لە سنووری تاوێر کەوە لە ناوچەی پەڵکانە و زینانە لە گەرمیان چەند بۆمبێکی چێندراو بە هێزەکانی کۆماندۆدا تەقیوەتەوە، بەپێی زانیاریەکان کەسێك گیانی لەدەستداوە و چەند کەسێکی دیکەش بریندارن.

سەرچاوەیەك لە پۆلیسی نەخۆشخانەی شەهید هەژار و نەخۆشخانەی گشتی کەلار بە پەیامنێری کوردستان24ـی راگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە (19ـی تشرینی یەکەمی 2022) بۆمبێك بە ئۆتۆمبێلێکی سەربازی هێزەکانی کۆماندۆ لە ناوچەی زنانە نزیك غەررە و پەنکانە تەقیوەتەوە و، لە ئەنجامدا کەسێك گیان لەدەستدەدات و چەند ئەندامێکی دیکەی ئەو هێزە بریندارن.

بە گوێرەی زانیارییەکان، لە بریندارەکاندا ئاکام عومەر، فەرماندەی فەرماندەیی  هێزەکانی کۆماندۆ و ئەفسەرێکی دیکەی تێدایە.

ئاماژە بەوەشدرا، بریندارەکان بە هێلیکۆپتەر گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار، دواتر چارەسەری سەرەتاییان بۆ کراوە و رەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کراون.