واشنتن: ره‌فتارى ئێران له سووريا نه‌گۆڕاوه
K24 – هه‌ولێر:
نوێنەری باراک ئۆباماى سه‌رۆكى ئه‌مريكا، بۆ کاروباری بەرەنگاربوونەوەی داعش، برێت مەکگۆرک، رایگەیاند: دوای رێککەوتنی ناووکی رەفتاری ئێران لە سوریادا نەگۆڕاوە.
بە گوێره‌ى هەواڵی ئاژانسی رۆیتەرز، برێت مەکگۆرک لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنه‌رانى ئەمریکادا گوتی: لەماوەی نزيكه‌ى ساڵێكه رێككه‌وتنى ناووكى لەگەڵ ئێران‌دا واژوو كراوه، به‌ڵام تێبينى ده‌كرێت لە سوریا هیچ گۆڕانێک بەسەر هەڵوێستی ئێران‌دا نەهاتووە و تاران هەروا خەریکی بەهێزکردنی بەشار ئەسەدە.
مەکگۆرگ، هەروەها گوتی: هەڵوێستی ئێران لە عێراقیش گۆڕانی تێدا بەدی ناکرێت و لە عێراقیش پشتگیریی گروپە میلیشیاکانی شیعەکان دەکات.
بەرپرسانی ئەمریکایی لە بارەی ده‌ستتێوه‌ردانى ئێران له كاروبارى عێراق هه‌ڵوێستى دژ به يه‌كيان هه‌يه و پێشتر، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، جۆن کێری رايگه‌ياندبوو، بەشداریکردنی ئێران لە کێشەکانی ناوخۆی عێراقدا بە سوود بووە.