کارەبای سلێمانی دانیشتوانی چەند پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون ئاگاداردەکاتەوە

"ئەم کارە نەکەن کارەباکانتان دەبڕین"

K24 - هەولێر:

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی دانیشتووانی چەند پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون ئاگاداردەکاتەوە لەوەی، ئەوانەی کە تا ئێستا هاوبەشی کارەبایان نەکردووە، سەردانی هۆبەی فرۆشتنی وزەی بەرێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی بکەن.

لە ئاگادارییەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانیدا هاتووە، دانیشتووانی بەرزاییەکانی سلێمانی و بەرزاییەکانی قەیوان و قەیوان ستی و پاشاستی و دەروازە ستی (1-2-3) دەکاتەوە ئەوانەی کە تا ئێستا هاوبەشی کارەبایان نەکردووە لەماوەی 10 رۆژدا لە (2022/10/26) سەردانی هۆبەی فرۆشتنی وزەی بەرێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی بکەن، بەپێچەوانەوە کارەباکانیان دەبڕدرێت.

رۆژی 16ـی تشرینی یەکەمی 2022، لە راگەیەندراوێکدا سەبارەت بە وەرگرتنی پارەی کارەبا بەڕێوەبەرایتییەکە ئاماژەی بەوەدا، لە رۆژی 16-10-2022 لە ناو شاری سلێمانی پرۆسەی وەرگرتنی پارەی کارەبا لەلایەن ژمێرکارەکان (عداد) راستەوخۆ لەبەردەم ماڵی هاوبەشان دەستیپێکرد و تەنیا بڕی پارەی کارەبای بەکارهاتوو وەردەگیرێت بۆ ئەو ماوەیەی کە لە پسوڵەکەدا دیاریکراوە و بڕی قەرزیش کە لای هاوبەشانی کارەبا ماوەتەوەو نەدراوە (پۆلی ماڵان) لە ئیستادا رادەگیرێت.

باسی لەوەشکرد، لێرە بەدواوە پارەی خوێندنەوە واتە (سەرفیاتی مانگانەی كرێی كارەبا) لەبەردەم ماڵاندا لەلایەن ژمێركارانەوە (کارمەندی عداد) وەردەگیرێت.