عێراق گه‌وره‌ترین پاڵاوگه‌ی نه‌وت له كه‌ربه‌لا ده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
گه‌وره‌ترین پاڵاوگه‌ی نه‌وتی له پارێزگای كه‌ربه‌لا ده‌ستی به كاری پاڵاوتن كرد، كه توانای پاڵاوتی 140 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه‌ی به ته‌واوی پێكهاته‌كانییه‌وه هه‌یه.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌وت و گازیش له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت، به كردنه‌وه‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یه رێژه‌ی هاورده‌كردنی سووته‌مه‌نی پاڵێوراو له سفر نزیك ده‌بێته‌وه و، وێڕای ره‌خساندنی هه‌لی كار بۆ ژماره‌یه‌كی زۆری گه‌نجان، ئه‌و پڕۆژه‌یه ده‌بێته سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه‌ی گه‌وره‌ی داهات بۆ عێراق.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (20ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، پڕۆژه‌كه له شاری كه‌ربه‌لا به ئاماده‌بوونی ئیحسان عه‌بدولجه‌بار، وه‌زیری نه‌وتی عێراق كرایه‌وه و یه‌كه‌م رۆژی كاركردنی راگه‌یاند، كه گه‌وره‌ترین پڕۆژه‌ی پاڵاوگه‌ی نه‌وتییه و توانای كاركردنی به‌رده‌وامی هه‌یه بۆ پاڵاوتنی 9 ملیۆن لیتر به‌نزین، هاورده‌كردنی نه‌وت و وه‌رگیراوه‌كانی له ده‌ره‌وه له سفر نزیك ده‌كاته‌وه.
یەحیا ئه‌لعیساوی، سەرۆکی لیژنەی نەوت و گاز له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند،"ئەم پڕۆژەیە توانای پاڵاوتنی 140 هەزار بەرمیل نه‌وتی رۆژانه‌ی هه‌یه بە ته‌واوی وه‌رگیراوه‌كانییه‌وه و به كوالیتی زۆر به‌رز، بۆیە هیچ پاشماوەیەكی نەوت بەجێناهێڵێت وەك پاڵاوگە كۆنەكان. ئەم پرۆژەیە دۆستی ژینگەیە و زۆر گرنگە. قه‌باره‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌لی كاریش بۆ گه‌نجان ده‌ڕه‌خسێنێت".
زیاتر گوتی، "ئەم پڕۆژەیە نەختینەیەکی دارایی زۆر بۆ عێراق ده‌سته‌به‌ر دەکات و چیتر نه‌وت و وه‌رگیراوه‌كانی له ده‌ره‌وه هاوردە ناکرێن. ئەم پڕۆژەیە وێستگەکان و سەرجەم وەرگیراوە نەوتییە گرنگەکان دابین دەکات، هیوادارین پڕۆژەی هاوشێوە لە هەموو پارێزگاکانی دیکەش بكرێنه‌وه".
پاڵا‌وگه نوێیه‌كه‌ی كه‌ربه‌لا، به‌شێوه‌یه‌كی هاوچه‌رخ دروستكراوه به‌سوود وه‌رگرتن له نوێترین به‌رهه‌می پیشه‌سازی بۆ پاڵاوتنی نه‌وت و پێكهاته‌كانی، هه‌رچه‌ند عێراق وڵاتی وزه‌یه، به‌ڵام به‌هۆی خراپی به‌ڕێوه‌بردن له‌لایه‌ن حكومه‌ته یه‌ك له‌دوا یه‌كه‌كان، له ساڵی 2003ه‌وه گرنگی به پڕۆژه‌ی له‌م شێوه‌یه نه‌دراوه و زۆربه‌ی پاڵه‌وگه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق بۆ سه‌رده‌می رژێمی پێشوو ده‌گه‌ڕێنه‌وه، بۆیه بۆ دابینكردنی به‌شی هه‌ره زۆری سووته‌مه‌نی پاڵاوتوو، تا ئێستا حكومه‌تی عێراق پشتی به وزه‌ی هاورده‌كراو به‌ستووه و دوای 19 ساڵ، ئه‌مه یه‌كه‌م پڕۆژه‌ی له‌مشێوه‌یه له‌و وڵاته بكرێته‌وه.