زاخارۆڤا گاڵته به لیز ترا‌س ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، گاڵته به لیز ترا‌س ده‌كات و پێی گوت: "دوو رۆژ دوای دیداری تۆ شاژنه ئه‌لیزابێسی دووه‌م، مه‌رگیمان بینی".
ماریا زاخارۆڤا گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، له رێگه‌ی په‌ڕه‌ی فه‌رمی تیلگرامه‌وه رایگه‌یاند، لیز تره‌س سه‌ری شاژنه ئه‌لیزابێسی خوارد و به‌ریتانیا له سه‌رده‌می ترا‌س دۆخی وه‌ها خراپی به‌خۆوه نه‌بینیوه.
لیز ترا‌س، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، دوای 45 رۆژ لە دەستبەکاربوونی لە پۆستەکەیدا، دوێنێ دەستی لەکارکێشایەوە.
ناوبراو گوتی: "ماوەی یەك هەفتە لە پۆستەکەمدا دەمێنمەوە تا جێگرەوەم بۆ دەستنیشان دەکرێت".
باسی لەوەشکرد، "حکومەتەکەم تووشی ناسەقامگیرییەکی گەورەی ئابووریی نێودەوڵەتی بووە، دانبەوەدا دەنێم، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو دۆخە ناتوانم ئەو ئەرکانە جێبەجێبکەم کە لە ئەستۆمە".