توركیا شه‌ش پارچه‌ی شوێنه‌واری راده‌ستی عێراق ده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
عێراق شه‌ش پارچه‌ی شوێنه‌واری له حكومه‌تی توركیا وه‌رگرته‌وه، كه به قاچاخ برابوونه خاكی توركیا.
له شاری ئه‌سته‌نبووڵی توركیا، هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر شه‌ش پارچه‌ی شوێنه‌واریدا، كه له زیادكردنێكی ئاشكرادا دانرابوون بۆ فرۆشتن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، رایگه‌یاند، كوكهان یازدن، به‌ڕێوبه‌ری گشتیی فه‌رمانگه‌ی كه‌له‌پوور و مۆزه‌خانه‌كانی توركیا، ئه‌و شه‌ش پارچه شوێنه‌وارییه‌ی راده‌ستی راییكاری كاتیی باڵیۆزخانه‌ی عێراق له ئه‌نقه‌ره خه‌لیل ئیبراهیم مه‌حموود كردووه.
شه‌ش پارچه‌كه، پێنجیان دراوی زێڕینی سه‌رده‌می عه‌باسیین. شه‌شه‌میان په‌یكه‌رێكه مێژووی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می سۆمه‌ری.
لێكۆڵه‌ره توركه‌كان به‌و ئه‌نجامه گه‌یشتوون ئه‌و شه‌ش پارچه‌یه له عێراقه‌وه براونه‌ته توركیا.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، باڵیۆزخانه‌ی عێراق و فه‌رمانگه‌ی كه‌له‌پوور و مۆزه‌خانه‌كانی توركیا یادداشتێكی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییان له نێوان خۆیان واژوو كرد، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ر به تاڵانكردنی سامانی شوێنه‌واری عێراق بگرن.
سه‌رچاوه: واع