به‌ریتانیا ماوه‌ی كاركردن له هه‌فته‌دا كه‌مده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
به‌پێی پڕۆژه یاسایه‌كی نوێ كه پێشكه‌شی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا كراوه، پێشنیاز ده‌كات ماوه‌ی كاركردن له هه‌فته‌یه‌كدا له 48 كاتژمێره‌وه بۆ 32 كاتژمێر كه‌مبكرێته‌وه، ئه‌مه‌ش دوای سه‌ركه‌وتنی بیرۆكه‌ی كاركردنی چوار رۆژ له هه‌فته‌یه‌كدا.
ئه‌م پێشنیازه‌ش دوای ئه‌وه هات، له مانگی حوزه‌یران/یۆنیۆی رابردووه‌وه، ده‌یان دامه‌زراوه و كۆمپانیای ئه‌و وڵاته، بیرۆكه‌ی چوار رۆژ كاركردن له هه‌فته‌یه‌كدا به هه‌مان مووچه‌ی كارمه‌نه‌دانیان جێبه‌جێكردووه به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌زموونی تاكۆتایی ئه‌مساڵ.
به‌گوێره‌ی ناوه‌ڕۆكی ئه‌و پرۆژه یاسایه، هه‌ر كارمه‌ندێك له هه‌فته‌یه‌كدا زیاتر له 32 كاتژمێر زیاتر كاربكات، ئه‌وا پێویسته به‌رێژه‌ی 1.5 كۆی گشتی كرێی كاركردن، وه‌ك كاتژمێری زیاده‌كی پاره‌ی زیاتری پێبدرێت.
پیته‌ر دود، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی گشتی له په‌رله‌مانی به‌ریتانیا رایگه‌یاندووه، ئێستا كاتی گۆڕانكارییه چونكه هه‌موو ده‌رئه‌نجامه‌كانی بیرۆكه‌ی كاركردنی چوار رۆژ له هه‌فته‌یه‌كدا به هه‌مان مووچه سوودی بۆ ئابووری، كرێكاران و ژینگه هه‌بووه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، 18 ملیۆن رۆژی كاركردن له‌لایه‌ن كارمه‌ندان و كرێكارانی به‌رتانیایه‌وه له‌ده‌ستچووه له ماوه‌ی نێوان ساڵه‌كانی 2019 بۆ 2022، به‌هۆی ماندووبوون و دروستبوونی خه‌مۆكی به‌هۆی كاركردنه‌وه.
مانگی حوزه‌یران/یۆنیۆی 2022، به به‌شداری 70 كۆمپانیا و دامه‌زراوه‌ی به‌ریتانی، له‌ژێر چاودێری توێژه‌رانی هه‌ردوو زانكۆی ئۆكسفۆرد و كامبریج به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ زانكۆی بۆستنی ئه‌مه‌ریكی، ده‌ستیان به جێبه‌جێكردنی بیرۆكه‌ی كاركردنی چوار رۆژ له هه‌فته‌یه‌كدا كردووه به هه‌مان مووچه به ئه‌نجامدانی رێژه‌ی 80%ی كاره‌كانیان.
تاوه‌كو ئێستا به‌شێكی زۆر له كۆمپانیا به‌شداربووه‌كانی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه، ده‌رئه‌نجامی كاركردنیان به‌و شێوه‌یه په‌سه‌ندكردووه كه له په‌یڕه‌وكردنی به‌رده‌وامبن، به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌م و چالاكی زیاتری كارمه‌نده‌كانیان.
ئه‌گه‌ر ئه‌و پرۆژه‌یاسایه‌ش له په‌رله‌مانی به‌ریتانیا ده‌نگی پێویست به‌ده‌ستبێهێت، ئه‌و ئه‌و وڵاته به فه‌رمی رۆژه‌كانی كاركردن له هه‌فته‌دا بۆ چوار رۆژ كه‌مده‌كاته‌وه و به‌گوێره‌ی ئه‌و سیسته‌مه‌ش كارمه‌ندان و كرێكارانی دامه‌زراوه و كۆمپانیاكان سه‌رپشك ده‌بن له كاركردن له‌ماوه‌ی دیاریكراو یاخود وه‌گرتنی كاتژمێری زیاتری كاركردن به مووچه‌ی زیاتر.