رووسیا لە چوار وڵات نیگەرانە

سوپای رووسیا - ئەرشیف
سوپای رووسیا - ئەرشیف

K24 - هەولێر

وەزیری بەرگری رووسیا بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ وەزیری بەرگری چوار وڵات کردووە و نیگەرانە لە هاوکارییەکانیان بۆ ئۆکرانیا.

سێرگی شویگۆ وەزیری بەرگری رووسیا، لە رێگەی تەلەفۆنەوە قسەی لەگەڵ هەریەکە لە وەزیرانی بەرگری ئەمەریکا، بەریتانیا، فەرەنسا و تورکیا کردووە. 

لەوبارەوە وەزارتی بەرگری بەریتانیا راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە، وەزیری بەرگری رووسیا، بەریتانیا و وڵاتانی رۆژئاوای بەوە تۆمەتبار کردووە، کە هاوکاری ئۆکرانیا دەکەن و ئۆکرانیاش دەیەوێت بۆمبی مەترسیدار بەکاربهێنێت.

وەزیری بەرگری بەریتانیاش تۆمەتەکانی سێرگی شویگۆی رەتکردوونەتەوە و دەڵێت، ئەم قسانەی رووسیا بیانووی پێشوەختەن بۆ توندترکردنی هێرشەکانی بەرامبەر ئۆکرانیا.

لە 24/2/2022، رووسیا هێرشی بۆسەر ئۆکرانیا دەستپێکرد و چەند شار و ناوچەیەکی کۆنترۆڵکردووە، بەهۆی ئەو شەڕەوە ئەمەریکا و ئەوروپا چەندین سزایان بەسەر رووسیادا سەپاندووە، هاوکات ژمارەیەک وڵات هاوکاری سەربازیی و مرۆیی پێشکەش بە ئۆکرانیا دەکەن.