رووسیا هێرشی بۆ سەر ئۆکرانیا دەستپێکرد

پوتن ئۆپەراسیۆنی سەربازیی راگەیاند
دیمەنی یەکەم کردەی سەربازیی رووسیا لە رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا
دیمەنی یەکەم کردەی سەربازیی رووسیا لە رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا

K24 – هەولێر

ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا ئۆپەراسیۆنی سەربازیی بۆ سەر ئۆکرانیا راگەیاند و سوپای وڵاتەکەی هێرشی بۆ سەر باشوووری رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا دەستپێکرد.

ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا لە گوتارێکدا کە تەلەڤزیۆنی فەرمی وڵاتەکەی بڵاویکردەوە، دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی لە ناوچەی دونباس لە باشووری رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا راگەیاند و دەڵێ: رووسیا رێگە نادات ئۆکرانیا خاوەنی چەکی ناوەکی بێت.

پوتن، داوای لە سەربازە ئۆکرانییەکان دەکات، چەک دابنێن بگەڕێنەوە ماڵەکانیان.

ڤلادیمێر پوتن، لە گوتاری راگەیاندنی جەنگ ئاماژەی بەوەدا "لەحاڵەتی دەستێوەردانی دەرەکی لە دۆخی ئۆکرانیادا رووسیا دەستبەجێ وەڵام دەداتەوە".

سەرۆکی رووسیا بڕیاری ئۆپەراسیۆنی سەربازیی بۆ سەر هەرێمی دۆنباس لە ئۆکرانیا دا و دەڵێ: رووسیا رێگە نادات ئۆکرانیا خاوەنی چەکی ناوەکی بێت.

بەگوێرەی  ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، دەنگی چوار تەقینەوە لە نزیک کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا بیسترا،و سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی شارەکە راگیران، لەترسی شەڕ و بۆردوومانەکانیش، بەشێک لە خەڵک، شارەکە بەجێدەهێڵن.

دوای راگەیاندنی جەنگ لەلایەن پوتنەوە، جۆو بایدن سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند، رووسیا باجێکی قورس دەدات و لەو هێرشەی سەر ئۆکرانیا بێدەنگ نابن.