به تۆمه‌تی دیارنه‌مانی 2.5 ملیار دۆلار دادگای كه‌رخ فه‌رمانی گرتنی بۆ تۆمه‌تباران ده‌ركرد
K24 – هه‌ولێر:
به تۆمه‌تی دیارنه‌مانی 2.5 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له بانكی رافیده‌ین، دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی (كه‌رخ2) له به‌غدا، فه‌رمانی گرتنی بۆ ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تبار ده‌ركرد.
به گوێره‌ی فه‌رمانی ژماره 3089ـی دادگای كه‌رخ2 له به‌غدا، فه‌رمانی گرتن بۆ تۆمه‌تباران ( حوسێن كاوه عه‌بدولقادر، عه‌بدولعه‌زیز بریفكانی، محه‌ممه‌د فه‌لاح عه‌بدوڵڵا جه‌نابی، عه‌بدولمه‌هدی تۆفیق مه‌هدی و نور زوهێر جاسم) به تۆمه‌تی دیارنه‌مانی 2.5 ملیار دۆلار ده‌رچوو.
دادگا فه‌رمانی به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش/ به‌شی سواتی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق كردووه، رێگه به تۆمه‌تباران نه‌درێت گه‌شت بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكه‌ن، ده‌ستگیریانبكه‌ن و دواتر راده‌ستی دادگایان بكه‌ن.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش وه‌زیری ناوخۆی عێراق ئاشكرایكرد، یه‌كێك له‌و تۆمه‌تبارانه به‌ناوی نور زوهێر جاسم كه تۆمه‌تباره به دیارنه‌مانی 2.5 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له بانكی رافیده‌ین، له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا ده‌ستگیركرا.
دوای ئاشكرابوونی دیارنه‌مانی 3.7 ترلیۆن دینار (2.5 ملیار دۆلار) له له هه‌ژماری ده‌سته‌ی گشتی باج له بانكی رافیده‌ین، كاردانه‌وه‌كان له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی عێراق تادێت فراوانتر ده‌بن.
رۆژی (16ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، به پشتبه‌ستن به داتا و زانیاری، به‌ر له چه‌ند مانگێك، به‌ڵگه‌كانمان له‌باره‌ی دزینی ئه‌و گوژمه پاره‌یه له بانكی رافیده‌ین، راده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری كردووه و به‌ڵگه‌كان به‌شی ئه‌وه ده‌كه‌ن تۆمه‌تبارانی پێ بناسرێنه‌وه.
هه‌روه‌ها رۆژی شەممە (15ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، ئیحسان عەبدولجەبار پاش دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستی وەزیری دارایی بە وەکالەت رایگەیاند، "دوای ئەوەی سەلماندمان کە 3.7 ترلیۆن دینار (2.5 ملیار دۆلار) لە هه‌ژماری تایبه‌تی ده‌سته‌ی گشتی باج لە بانکی رافیدەین لە لایەن کۆمەڵێک کەسی دیاریکراوەوە دزراوە، ئەنجامی لێکۆڵینەوەکەمان رادەستی لایەنی پەیوەندیدار کردووە".
هاوکات موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، "ئەو تاڵانییەی لە پارەی دەستەی گشتی باج کراوە بە ئاسانی تێناپەڕێت و ئەنجوومەنی نوێنەران هەڵوێستی توندی دەبێت".
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراوی عێراق، له‌باره‌ی پرسی دیارنه‌مانی ئه‌و گوژمه زۆره‌ی پاره له بانكی رافیده‌ین، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه، سڵناکەنەوە لە رێوشوێنەکانییان بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، کە کاریگەری بەسەر تەواوی جومگەکانی وڵات و دامەزراوەکانەوە هەبووه.
پێشتریش ڤیان دەخیل پەرلەمانتاری عێراق رایگەیاندبوو، لیژنەی دەستپاکی پەرلەمانی عێراق، بەدواداچوونی بۆ دیارنەمانی سێ ترلیۆن و 700 ملیار دینار لە بانکی رافیدەین دەستپێکردووە.