سوودانی زۆربەی کاندیدەکان بۆ پۆستە وه‌زارییه‌كان رەتدەکاتەوە
K24 - هەولێر
محەممەد شیاع سوودانی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق، زۆربه‌ی كاندیدانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ پۆسته وه‌زارییه‌كان رەتکردووەتەوە.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی ئاشكرای كردووه، ناكۆكی به‌هێز له‌نێوان محه‌مه‌د شیاع سوودانی، راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌سه‌ر پۆسته وه‌زارییه‌كان هه‌یه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه نه‌یویستووە ناوی بنووسرێت راشیگەیاند، سوودانی داوای له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كردووه، كاندیده‌كانی بۆ پۆسته وه‌زارییه‌كان به كه‌سانی دیكه بگۆڕێت.
گوتیشی: "سوودانی متمانه‌ی به زۆربه‌ی كاندیدانی چوارچێوه نییه، هه‌ر بۆیه پێشكه‌شكردنی دیباجەی حكومه‌ته‌كه‌ی به په‌رله‌مان دواكه‌وتووه".
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو 23/10/2022، نووسینگه‌ی محەممەد شیاع سوودانی له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدانی سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو له دانوستانه‌كانی له‌گه‌ڵ كوتله سیاسییه‌كانی به‌شدار له پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتوو كرده‌وه.
لە 13/10/2022، دوای هەڵبژاردنی له‌تیف ره‌شید، له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه به پێنجه‌مین سه‌رۆككۆماری عێراق له دوای رووخانی رژێمی سه‌دام، دوای كۆتاییهاتنی رێوڕەسمی سوێندخواردنی سه‌رۆككۆماری هه‌ڵبژێردراوی عێراق، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، كاندیدی لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق راسپێردرا.
رۆژی (10ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2021)، هه‌ڵبژاردنی خولی پێنجه‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌نجامدرا و تاوه‌كو ئێستا لایه‌نه سیاسییه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن سه‌ركه‌وتوونه‌بوو له پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق.
سەرچاوە: روسیا الیوم