كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی به‌ریتانیا به سه‌رۆكایه‌تی ریشی سوناك ئاشكراكرا
K24 – هه‌ولێر:
دوای ده‌ستبه‌كاربوونی ریشی سو‌ناک وەک 57ەمین سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، ناوی ئه‌ندامانی كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی ئاشكراكرد.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (25ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، ریشی سوناك، سه‌رۆكی پارتی پارێزگاران و سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی به‌ریتانیا كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی ئاشكراكرد، كه مانه‌وه‌ی به‌شێك له وه‌زیره‌كانی كابینه‌كه‌ی لیز ترا‌س له پۆسته‌كانیاندا به‌دیده‌كرێت.
له كابینه‌كه‌ی سوناكدا، سوێلا بریڤەرمەن بۆ پۆستی وەزیری ناوخۆ، دۆمینیك راب بۆ پۆستی وه‌زیری داد ده‌ستنیشانكراون كه پێشتریش له‌و پۆسته‌دابوونه.
هه‌روه‌ها هه‌ر یه‌كه له جێریمی هه‌نت بۆ پۆستی وه‌زیری داد، بێن واڵاس بۆ پۆستی وه‌زیری به‌رگری، جه‌میس كلێڤه‌رلی بۆ پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه له شوێنی خۆیان ده‌مێننه‌وه.
نازم زەهاویش وەك وەزیری دەوڵەت، گیلیان کیگەن وەك وەزیری پەروەردە، گرانت شاپس وه‌ك وەزیری بازرگانی و پیشەسازی، تیرەیز کۆفی وه‌ك وەزیری ژینگە و ستیڤ بارکلی وەک وەزیری تەندروستی دەستنیشانکراون.
لەلایەکی دیکەوە پێنی مۆردنت، رکابەرەکەی ریشی سو‌ناک بۆ پۆستی سەرۆکی پارتەکە، لە پۆستی خۆی وەك سەرۆکی پەرلەمانی به‌ریتانیا مایەوە.
هه‌روه‌ها نازم زه‌هاوی، وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری پارتی پارێزگارانی به‌ریتانیا كه ئه‌ركه‌كه‌ی له‌و پۆسته‌دا بریتییە لە بەڕێوەبردنی کارەکانی پارتەکە و سەرپه‌رشتیکردنی هەڵبژاردنەکان.
دوای دەستنیشانکردنی وەزیرەکان، پێویستە ئەندامانی کابینەکە لە پەرلەمانی وڵاتەکە ئامادەبن و سوێندی یاسایی بخۆن بۆ ئەوەی حکومەتەکە بە فەرمی دەستبەکاربێت.
لە شەش ساڵی رابردوودا، دوای برێکزت بۆ چوونه ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا، بۆ پێنجەمین جاره سەرۆک وەزیران لە بەریتانیا ده‌گۆڕدرێت، ئەمەش هەمان ژمارەی ئەو سەرۆک وەزیرانانه‌یە کە لە ماوەی 37 ساڵی رابردووی بەریتانیادا دەستبەکاربوونە.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (25ـی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، ریشی سوناك، له‌لایه‌ن شاچارلسی سێیه‌م، پاشای به‌ریتانیا‌وه وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی به‌ریتانیا ده‌ستنیشانكرا دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ دووشه‌ممه به ده‌نگی 187 ئه‌ندامی پارتی پارێزگارانی به‌ریتانیا به سه‌رۆكی پارته‌كه هه‌ڵبژێردرا.
له یه‌كه‌م گوتاریشیدا، ریشی سوناك دوای ده‌ستنیشانكردنی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا رایگه‌یاند، كاری له‌پێشینه‌ی كابینه‌كه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری ئابووری به‌ریتانیایه.