داعش به‌رپرسیارێتی هێرشه‌كه‌ی شیرازی له ئه‌ستۆ گرت
K24 – هەولێر:
داعش به‌رپرسیارێتی هێرشه‌كه‌ی شاری شیرازی ناوه‌ندی پارێزگای فارسی له ئه‌ستۆ گرت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی فرانس پرێس، رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعش، له رێگه‌ی پێگه‌یه‌كی میدیایی خۆیه‌وه به‌رپرسیارییه‌تی هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی شاری شیرازی له ئه‌ستۆگرت.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ میدیا ناوخۆییەکانی ئێران بڵاویانکردەوە، لە رووداوێکی تەقەکردندا لە شاری شیرازی ناوەندی پارێزگای فارس، 15 کەس کوژران و 40 کەسی دیکەش برینداربوون.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ماڵپەری تەسنیمی نزیك لە سوپای پاسداران ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، تەقەكەرەكان سەلەفی و وەھابی بوونە و لەلایەن وڵاتانی ناوچەییەوە ئاراستەكراون.
دوای ئەو رووداوە كاردانەوەكان لە ناوخۆی ئێرانی دەستیپێكرد و، ئیبراھیم رەئیسی سەرۆككۆماری ئێران رایگەیاند، دژبەرەكانی ئێران دوای ئەوەی نەیانتوانیووە یەكگرتووی ئێرانییەكان تێكبدەن، دەستیان بە توندووتیژی و تیرۆر كردووە.
رەئیسی ھەڕەشە دەكات و گوتی: "ئەو كردەوەیە بێ وەڵام نامێنێتەوە و دەزگا ئەمنی و سەربازییەكان دەبێ بەتووندترین شێوە وەڵامبدەنەوە".