گرافیك.. زانیاری لەبارەی پاڵاوگەی لاناز
K24 – هەولێر
پاڵاوگەی لاناز، کەوتووەتە رۆژئاوای هەولێر لەسەر رووبەری 620 دۆنم دروستکراوە، لە ساڵی 2008ـەوە کاری تێدا دەکرێت.
لە سەرەتادا پاڵاوگەکە چوار یەکەی لێ دروستکرا و ئەوکات تەنیا قیڕی لێ بەرهەم دەهێنرا، بەڵام دواتر کە قیرەکە کوالێتی و ئاستی باشتری هەبوو هەناردەی دەرەوەکرا.
لە ساڵی 2017 پاڵاوگەی لاناز زیاتر گەشەی کرد و چوار یەکەی بۆ پاڵاوتنی نەوتی خاو دامەزراند و لەگەڵ دوو کۆمپانیای گەورەی ئەمەریکی گرێبەستیان واژۆکرد.
پاڵاوگەی لاناز لە رۆژێکدا توانای بەرهەمهێنانی بەمشێوەیە:.
-توانای بارکردن و ناردنی 50 تۆن غازی شلی هەیە.
-330 مەترسێجا بهنزین.
-270 مەتر سێجا گازوایل.
-240 مەتر سێجا نەوتی رەش.
250- تۆن قیر.