دوو هاووڵاتی لە ئاکرێ بەهۆی سەیرکردنی خۆرگیرانەوە کێشەی بینینیان بۆ دروستدەبێت

دیارده‌ی خۆرگیرانی نیمچه‌یی
دیارده‌ی خۆرگیرانی نیمچه‌یی

K24 - هەولێر:

دوو هاووڵاتی لە سنووری قەزای ئاکرێ بەهۆی تەماشاکردنی دیاردەی خۆرگیرانەوە، بەشێكی رووناکی چاویان لەدەستدەدەن.

سەرچاوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئاکرێ بە کوردستان24ـی راگەیاند، بەهۆی تەماشکردنی دیاردەی خۆرگیرانەوە، دوو هاووڵاتی کە رووناکی چاویان کەمیکردووە و ئەمەش بووەهۆی سووتاندنی تۆڕی چاویان.

بە گوێرەی زانیارییەکان، حاڵەتی یەکەم لە گوندی بەراك لە سنووری ناحیەی گردەسێن روویداوە و کەسەکە بە رێژەی سەدا 65 بۆ 70% رووناکی چاوەکانی لەدەستداوە.

سەبارەت بە حاڵەتی دووەمیش، کچێکی گەنجی 21 ساڵ بووە، کە لەسەدا 35 بۆ 40%ـی رووناکی چاوەکانی لەدەستداوە.

ئاماژە بەوەشدرا، ئەو دوو کەسە لەکاتی خۆرگیرانەکەدا چەند خولەکێك راستەوخۆ تەماشای دیاردە گەردوونییەکەیان کردووە و بەهۆی ئەوەوە کێشەی چاویان بۆ دروستبووە.

ئەنجامی پشکنینی سەنتەری چاو لە ئاکرێ
ئەنجامی پشکنینی سەنتەری چاو لە ئاکرێ