تورکیا بۆ عێراق: حکوومەتی نوێ لە ئاست چاوەڕوانییەکانی گەلی عێراق دەبێت
K24 – هه‌ولێر:
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، خۆشحاڵی خۆی بەرامبەر بە متمانەوەرگرتنی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق، بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سوودانی، دەربڕی.
له چوارچێوه‌ی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دەرەوەی تورکیادا هاتووه: بە خۆشحاڵییەوە پێشوازی لە متمانەبه‌خشین به کابینەكه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی ده‌كه‌ین، هیوای سەرکەوتن بۆ سەرۆکوەزیرانی نوێ لەو ئەرکە گرنگەی کە پێی سپێردراوە، ده‌خوازین.
ئاماژە بەوەشکراوە، تورکیا بۆ درێژەدان بە هاریکارییەکان لەگەڵ عێراق، "ئامادەیە".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، حکوومەتی نوێ لە ئاست چاوەڕوانییەکانی گەلی عێراق دەبێت و بۆ بەهێزکردنی ئارامی و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی هەنگاودەنێت.
دووپاتیشیكرده‌وه، تورکیا وەک هەمیشە ئامادەیە لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش، لەگەڵ حکوومەتی نوێی عێراق بەردەوامیبدات بە هاریکارییەکان لە گشت بوارەکاندا.
دوێنێ پێنجشه‌ممه (27ـی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، به ئاماده‌بوونی (253) په‌رله‌مانتار، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق متمانه‌ی به كابینه‌كه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی به‌خشی.
دوای ئه‌وه‌ی رۆژی (13ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، له‌لایه‌ن له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆك كۆماری عێراقه‌وه راسپێردرا بۆ پێكێهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، وه‌ك كاندیدی لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، دوێنێ كارنامه‌ی كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی و (21) وه‌زیری كابینه‌كه‌ی له دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق متمانه‌یان پێبه‌خشرا.