كاریگه‌رییه‌كانی ده‌رچوونی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا بواری زانستیش گرته‌وه
K24 – هه‌ولێر
ستیفن هاوكینگ هزرمه‌ندی گه‌وره‌ی به‌ریتانیا سه‌باره‌ت به ده‌رچوونی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا و كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی له‌سه‌ر بواری زانستی هۆشداری ده‌دات.
زانكۆكانی به‌ریتانیاش سه‌باره‌ت به راكردنی شه‌پوڵێكی نوێی داهێنه‌ران هۆشداری ده‌ده‌ن، زۆربه‌ی هه‌ره زۆری بواری زانستی به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ن له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا، كه به‌هۆی ده‌رچوونی وڵاته‌كه‌یان له یه‌كێتی ئه‌وروپا، زۆر بابه‌تی هاوكاری و ئاسانكاری و پێكه‌وه كاركردن له‌گه‌ڵ بواری زانستی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
پول درایسۆن وه‌زیری پێشووی زانستی به‌ریتانیا، به ده‌ربڕینی نیگه‌رانی خۆی سه‌باره‌ت به‌م بڕیاره، رایگه‌یاند ده‌رچوونی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا كاریگه‌رییه‌كی تایبه‌تی بۆ سه‌ر پیشه‌سازیی ئاسمانی و ئاینده‌ی خوێندنی باڵای ئه‌م بواره له به‌ریتانیا ده‌بێت.
به‌ریتانیا تا ئێستا 10% تێچووی كاره زانستییه‌كانی له بودجه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا دابین ده‌كات، كه به ده‌رچوونی له یه‌كێتی ئه‌وروپا ئه‌و یارمه‌تییه له‌ده‌ست ده‌دات.