نێچیرڤان بارزانی و سوودانی جه‌ختیان له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، نێچیرڤان بارزانی له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق، تاووتوێی هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ولێر و به‌غدایان كردووه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوانیان.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ينى (28ى تشرينى یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌د شياع سوودانى، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، دووباره پيرۆزبايى ده‌ستبه‌كاربوونى لێ‌كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى له كار و ئه‌ركه‌كانيدا بۆ خواست.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وێڕای دووپاتكردنه‌وه‌ی پشتگیری بۆ سه‌ركه‌وتنی كابینه‌كه‌ی، ئاماده‌ييى هه‌رێمى كوردستانى بۆ هه‌موو هه‌ماهه‌نگى و هاريكارييه‌كى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كه‌ی سوودانیدا نيشاندا.
له‌لایه‌ن خۆيه‌وه، سه‌رۆك وه‌زيرانی عێراق، هيواى خواست حكومه‌ته‌كه‌ى بتوانێت له‌م قۆناغه‌دا به هه‌ماهه‌نگى و هاريكارى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان، دۆخى وڵات له هه‌موو روويه‌كه‌وه به‌ره‌و باشتر ببات و هێز و لايه‌نه عێراقييه‌كان پێكه‌وه له‌پێناو ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات‌دا كار بكه‌ن و هه‌مووان هاريكار و يارمه‌تيده‌ربن.
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌وه‌ندییه ته‌فه‌فۆنییه‌كه‌دا، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، جه‌ختيان له گرنگى و پێويستيى هاريكاريى هاوبه‌ش و پێكه‌وه‌كاركردنى حكومه‌تى فيدراڵى عێراق و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و له چوارچێوى سيستمى فيدراڵيدا.
هه‌روه‌ها هاوڕابوون كه چاره‌سه‌ركردنى كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و كێشه‌كانى ديكه‌ى عێراق، رۆڵێكى بنه‌ڕه‌تى له ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات‌دا ده‌گێڕن، بۆيه پێويسته هه‌مووان به گيانێكى به‌رپرسانه‌ى نيشتمانيانه و به ره‌چاوكردنى به‌رژه‌وه‌ندييه باڵاكانى وڵات، بۆ قۆناغى ئێستا و داهاتوو پێكه‌وه كاربكه‌ن.
دوای ئه‌وه‌ی دوێنی (27ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، به ئاماده‌بوونی (253) په‌رله‌مانتار، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق متمانه‌ی كارنامه و 21 وه‌زیری كابینه‌كه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی به‌خشی.
له كاتێكدا رۆژی (13ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆك كۆماری عێراق بۆ پێكێهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، وه‌ك كاندیدی لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی راسپێردرا.