له ئاهه‌نگێكی هالۆویندا 60 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا
K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی پاڵه‌په‌ستۆوه 60 كه‌س له میانی به‌شداریكردنیان له ئاهه‌نگی هالۆوین له شاری سیئۆلی پایته‌ختی كۆریای باشوور گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی (فرانس پرێس) كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه 29ـی تشرینی یه‌كه‌می 2022 بڵاویكردووه‌ته‌وه، له‌میانی به‌ڕێوه‌چوونی ئاهه‌نگێكی تایبه‌ت به هالۆوین له شاری سیئۆلی پایته‌ختی كۆریای باشوور، پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی زۆر له شوێنی ئاهه‌نگه‌كه دروستبوو و به‌هۆیه‌وه 60 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 150 كه‌سی دیكه‌ش ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.
ئاژانسی هەواڵی یۆنهاپی كۆریای باشوور رایگه‌یاند، به‌رگری شارستانی شاری سیئۆل 140 ئه‌مبوڵانسی ره‌وانه‌ی گەڕەکی ئیتایۆنی ناوەڕاستی شاری سیئۆل كه رووداوه‌كه‌ی تێیدا رووداوه كردبوو بۆ یارمه‌تیدانی قوربانیانی رووداوه‌كه.
ساڵانه له كۆتاییه‌كانی مانگی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ر ئاهه‌نگی هالۆوین له زۆرینه‌ی وڵاتان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له شاری سیئۆلی پایته‌ختی كۆریای باشووریش هه‌زاران كه‌س بۆ به‌شداریكردن له‌و ئاهه‌نگه‌دا، روویان له گه‌ڕه‌كی ئیتایۆنی شاری سیئۆل كردووه.