سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك كوه‌زیرانی عێراق تاووتوێی ره‌وشی سیاسی و ئه‌منییان كرد

K24 - هه‌ولێر:
بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی ره‌وشی سیاسی، ئابووری و ئه‌منی، سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك كوه‌زیرانی عێراق، كۆبوونه‌وه.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیداهاتووه: محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیران و له‌تیف ره‌شید سه‌رۆك كۆماری عێراق، تاووتوێی ره‌وشی سیاسی، ئابووری و ئه‌منییان كرد.
بۆ هه‌نگاونان به‌ره‌و ئه‌نجامدانی چاكسازی، هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگی هاوكاری ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت به گشتی كرده‌وه.
پشتگیریكردن له هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت له جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌كه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی بۆ باشتركردنی ره‌وشی خزمه‌تگوزاری، ئابووری و به‌رجه‌سته‌كردنی پێداویستیه‌كانی خۆشگوزارانی بۆ هاووڵاتیان، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
رۆژی پێنجشه‌ممه (27ـی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، به ئاماده‌بوونی (253) په‌رله‌مانتار، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق متمانه‌ی به كابینه‌كه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی به‌خشی.
دوای ئه‌وه‌ی رۆژی (13ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، له‌لایه‌ن له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆك كۆماری عێراقه‌وه راسپێردرا بۆ پێكێهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، وه‌ك كاندیدی لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، دوێنێ كارنامه‌ی كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی و (21) وه‌زیری كابینه‌كه‌ی له دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق متمانه‌یان پێبه‌خشرا.