حەشدی شەعبی وەڵامی سعودیە دەداتەوە

"کاری جوبەیر نیە خۆی لەم بابەتە نەدات"

K24 - ھەولێر

فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، وەڵامی عادل جوبەیر وەزیری دەرەوەی سعودیەی دایەوەو رایگەیاند: "قسە کردن لە بارەی حەشد کاری جوبەیر نیە و واباشە خۆی لەم بابەتە نەدات".

دوێنێ، عادل جوبه‌یر، وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ سعودیه‌ له‌ پاریس رایگه‌یاند "حه‌شدی‌ شه‌عبی هێزێكی‌ تائیفییه‌ و له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ سه‌ركردایه‌تی‌ ده‌كرێت و چه‌ندین پێشیلكاری‌ ئەنجامداوە له‌ شه‌ڕی‌ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی‌ فه‌للوجه‌، بۆیه‌ پێمانوایه‌ كه‌ پێویسته‌ ئه‌و هێزه‌ هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه‌ و تەنها سوپای‌ عیراق ئەرکی شەڕی داعش لەئەستۆبگرێت".

پێشریش ژمارەیەك لە رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ و سەرۆك ھۆزەكانی عێراق رایانگەیاندبوو كە حەشدی شەعبی پێشێلكاری بەرامبەر بە خەڵكی سوننە لە ھەندێك شاری عێراق و شارۆچكەی فەللوجە بەتایبەتی ئەنجامداوە و داوایان كردووە كە لێپرسینەوە لەگەڵ حەشدی شەعبی بكرێت.