سوودانی له‌گه‌ڵ پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراق كۆبووه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراق كۆبووه‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 31ـی تشرینی یه‌كه‌می 2022، نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بڵاویكردووه‌ته‌وه، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ مسته‌فا غالب، پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراق كۆبووه‌وه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی كورته‌یه‌ك سه‌باره‌ت به مامه‌ڵه دراوییه‌كان، كاری بانكی و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی ره‌وشی بانكه‌كان له عێراق پێشكه‌ش به سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كرد.
له كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كاره‌كانی بانكی ناوه‌ندی و گرنگترین ئه‌و ته‌حه‌دییانه‌ی رووبه‌ڕوویی ئابووری عێراق ده‌بنه‌وه گفتوگۆیان له‌سه‌ر كرا.