وه‌زاره‌تی دارایی عێراق: ده‌ستكرا به ئاماده‌كردنی بودجه‌ی ساڵی 2023
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ده‌ستیكرد به ئاماده‌كردنی پڕۆژه یاسای بودجه‌ی گشتی بۆ ساڵی 2023، كه وه‌زاره‌ت ئه‌ركی ئاماده‌كردنی له ئه‌ستۆده‌گرێت و دواتر ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی ده‌كات.
عه‌بدولحه‌سه‌ن جه‌مال گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، به میدیای فه‌رمی عێراقی راگه‌یاند، ده‌ستكراوه به ئاماده‌كردنی بوودجه‌ی گشتی بۆ ساڵی 2023 و به‌م نزیكانه‌ش ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان ده‌كرێت.
له‌باره‌ی ناسه‌قامگیری نرخی دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، ئه‌و گوته‌بێژه گوتی: "ئه‌مه به‌شێكه له سیاسه‌تی حكومه‌ت، ده‌بێت ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق نرخه‌كه یه‌كلایی بكاته‌وه".
گوتیشی: "له بودجه‌ی گشتیدا تا ئێستا نرخی دۆلار دیاری نه‌كراوه".
دوێنێ (یه‌كشه‌ممه 30ـی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ر) جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، پڕۆژه یاسای بودجه‌ی ساڵی 2023 له ناوه‌ڕاستی مانگی داهاتوو ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان ده‌كرێت.
راوێژكارێكیش له وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، ئه‌وه‌ی روونكرده‌وه، هیچ واده‌یه‌ك بۆ ناردنی پڕۆژه یاسای بودجه بۆ په‌رله‌مان دیارینه‌كراوه، به‌ڵام كارده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به زووترین كات ره‌وانه‌ی بكه‌ین.
پێشتریش ته‌یف سامی وه‌زیری دارایی عێراق، رایگه‌یاندبوو، له كاره له‌پێشنیه‌كانی وه‌زاره‌ت ئاماده‌كردن و ناردنی بوودجه‌ی گشتی ساڵی 2023ـیه بۆ په‌رله‌مانی عێراق، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.
له پڕۆژه‌ی یاسای بوودجه‌ی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2021، رێژه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی خام به (سێ ملیۆن و 250 هه‌زار) به‌رمیل نه‌وت به نرخی 45 دۆلار له رۆژێكدا دیاریكرا.
به‌هۆی كێشه سیاسییه‌كانه‌وه، عێراق پڕۆژه یاسای بوودجه بۆ ساڵی 2022 ئاماده نه‌كرد، ده‌وڵه‌تی عێراق بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵی بێ حكومه‌ت و بودجه مایه‌وه.
به گوێره‌ی پێشبینییه‌كانی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق، بڕی بوودجه‌ی ساڵی 2023 ده‌گاته 150 ملیار دۆلار، كه نه‌وت وه‌ك سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی بوودجه له عێراق داده‌نرێت، له‌كاتێكدا به‌غدا له هه‌وڵی جدیدایه گه‌نده‌ڵی بنبڕبكات.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هات كه رۆژی (13ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆك كۆماری عێراق بۆ پێكێهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، وه‌ك كاندیدی لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی راسپارد.
له دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا بۆ متمانه به‌خشین به كابینه‌كه‌ی، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی به‌رنامه‌ی كاری كابینه‌كه‌ی خوێندنه‌وه و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی چاكسازی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری، باشتركردنی دۆخی ئابووری و دابینكردنی هه‌لی كار، ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه زیانپێكه‌وتووه‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانی خۆیان كرده‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی گوته‌كانیدا، سوودانی به‌ڵێنی به گه‌لی عێراقدا به‌زووترین كات ته‌نگژه و قه‌یرانه‌كان تێبه‌ڕێنن و ده‌سه‌ڵاتی زیاتر به حكومه‌ته ناوخۆییه‌كانی هه‌رێم و پارێزگاكانی عێراق بدات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا جه‌ختی له‌سه‌ر باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا كرده‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ردوولا.