تاوه‌كو ئێستا به‌شێك له وه‌زیره‌كانی كابینه‌كه‌ی سوودانی ئه‌ستۆپاكی داراییان پێشكه‌شنه‌كردووه
K24 – هه‌ولێر:
دوای دوو رۆژ له پێشكه‌شكردنی ئه‌ستۆپاكی دارایی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی به ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق، وه‌زیری دارایی عێراقیش، ئه‌ستۆپاكی دارایی خۆی پێشكه‌شكرد، وه‌ك پابه‌ندبوونێك به داواكارییه‌كه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، كه ئاراسته‌ی وه‌زیره‌كانی كابینه‌كه‌ی كردبوو كه پێویسته له‌ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا ئه‌ستۆپاكی دارایی خۆیان پێشكه‌شبكه‌ن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (1ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ئاشكرایكرد، ته‌یف سامی، وه‌زیری دارایی ئه‌ستۆپاكی دارایی خۆی پێشكه‌شكردووه، هه‌روه‌ك له یاسای ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراقدا ئاماژه‌ی پێكراوه.
له راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق جه‌ختی له‌سه‌ر پابه‌ندبوون به راسپارده‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كراوه‌ته‌وه كه پێویسته هه‌موو به‌رپرسه باڵاكانی حكومه‌تی نوێی عێراق، ئه‌ستۆپاكی دارایی خۆیان پێشكه‌ش بكه‌ن.
رۆژی (30ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق وه‌ك یه‌كه‌م به‌رپرسی حكومه‌تی نوێی عێراق، ئه‌ستۆپاكی دارایی خۆی پێشكه‌شكرد و دوای ئه‌ویش هه‌ر یه‌كه له سابت محه‌ممه‌د سه‌عید، وه‌زیری به‌رگری، محه‌ممه‌د عه‌لی ته‌میم، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی و وه‌زیری پلاندانان، هه‌یام عه‌بود كازم، وه‌زیری گه‌یاندن و ئیڤان فایه‌ق یاقوب، وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانیش ئه‌ستۆپاكی دارایی خۆپان پێشكه‌شكرد.
به‌گوێره‌ی مادده‌ی 16ی یاسای ژماره 30ی ساڵی 2011 تایبه‌ت به ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق، سه‌رجه‌م به‌رپرسه باڵاكانی عێراق له سه‌ره‌تای وه‌رگرتنی پۆستێكی فه‌رمی پێویسته ئه‌ستۆپاكی دارایی خۆیان پێشكه‌شبكه‌ن.
رۆژی هه‌ینی (28ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خۆیدا به سه‌رۆكایه‌تی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، داوای له هه‌موو وه‌زیرانی كابینه‌كه‌ی كرد له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا، ئه‌ستۆپاكی دارایی خۆیان ئاشكرابكه‌ن و ده‌بنه یه‌كه‌م كابینه‌ی حكومه‌تی عێراق كه له‌ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ی سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونیان ئه‌و كاره ئه‌نجامبده‌ن.
به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا سه‌رجه‌م وه‌زیره‌كانی كابینه‌كه‌ی سوودانی، ئه‌ستۆپاكی داریی خۆیان پێشكه‌ش به ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق نه‌كردووه.
رۆژی هه‌ینی (28ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، له رێوره‌سمێكدا ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات له نێوان مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق و محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق ئه‌نجامدرا.
سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق سه‌باره‌ت به به‌رێوه‌چوونی رێوڕه‌سمی ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات و ئه‌نجامدانی یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی كابینه‌كه‌ی له رۆژی هه‌ینییدا كه پشووه، سوودانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ئه‌وه نیشانه‌ی جددیه‌تی كاركردنی حكومه‌ته‌كه‌یه‌تی.
دوای ئه‌وه‌ی رۆژی (27ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، به ئاماده‌بوونی (253) په‌رله‌مانتار، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق متمانه‌ی به كارنامه و 21 وه‌زیری كابینه‌كه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی به‌خشی.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هات كه رۆژی (13ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆك كۆماری عێراق بۆ پێكێهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، وه‌ك كاندیدی لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی راسپێردرا.
له دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا بۆ متمانه به‌خشین به كابینه‌كه‌ی، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی به‌رنامه‌ی كاری كابینه‌كه‌ی خوێندنه‌وه و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی چاكسازی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری، باشتركردنی دۆخی ئابووری و دابینكردنی هه‌لی كار، ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه زیانپێكه‌وتووه‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانی خۆیان كرده‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی گوته‌كانیدا، سوودانی به‌ڵێنی به گه‌لی عێراقدا به‌زووترین كات ته‌نگژه و قه‌یرانه‌كان تێبه‌ڕێنن و ده‌سه‌ڵاتی زیاتر به حكومه‌ته ناوخۆییه‌كانی هه‌رێم و پارێزگاكانی عێراق بدات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا جه‌ختی له‌سه‌ر باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا كرده‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ردوولا.