چه‌ند ئه‌ندامێكی پێشووی سه‌ركردایه‌تی پارتی خۆیان كاندید ناكه‌نه‌وه
K24 – هەولێر:
كۆنگره‌ی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان له شاری دهۆك ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد و وابڕیاره ماوه‌ی سێ رۆژ به‌رده‌وامبێت.
به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24، چه‌ند ئه‌ندامێكی پێشووی سه‌ركردایه‌تی پارتی له كۆنگره‌دا، جارێكی دیكه خۆیان بۆ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی كاندید ناكه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش جگه‌له‌وه‌ی چه‌ند ئه‌ندامێكی دیكه‌ی پێشووی سه‌ركرایه‌تی پارتی كۆچی دواییان كردووه و شوێنه‌كانیان به ئه‌ندامی نوێی سه‌ركردایه‌تی پڕده‌كرێته‌وه.
په‌یامنێری كوردستان24 ئاشكرایكرد، هه‌ریه‌كه له (كه‌ریم شنگالی و عومه‌ر عوسمان) خۆیان كاندید ناكه‌نه‌وه بۆ سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان.
هه‌روه‌ها به‌هۆی كۆچی دوایی (فه‌له‌كه‌ددین كاكه‌یی، ره‌مزی شه‌عبان، رۆژ نوری شاوه‌یس و فه‌ره‌یدوون جوانڕۆیی)، به ئه‌ندامی نوێی سه‌ركردایه‌تی شوێنه‌كانیان پڕده‌كرێته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی كوردستان24، سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی دیكه‌ی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی، جارێكی دیكه خۆیان بۆ سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌یان كاندید كردووه‌ته‌وه.
به‌پێی به‌رنامه‌ی كۆنگره‌ی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان، پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی سبه‌ی هه‌ینی (4ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، ده‌ست پێده‌كات و هه‌ر ئه‌و رۆژه پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (3ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، سه‌رۆك بارزانی له په‌یامێكدا ده‌ستپێكردنی كۆنگره‌ی 14ی پارتی له شاری دهۆك راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، هیوادارم ئەنجام و راسپاردەکانی کۆنگرەی 14ی پارتی لە خزمەتی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەماندا بێت.
لە دەستپێکی کۆنگرەی 14ی پارتیدا یادی ئەو سەرکردانە کرایەوە کە شەهیدبوونە یان کۆچی دواییان کردووە، لەوانە، عەلی عەبدوڵڵا، د. رۆژ نووری شاوەیس، فەلەکەدین کاکەیی، محەممەد مەلا قادر، نادر هەورامی، فەرەیدون جوانڕۆیی، محەممەد هەرکی و رەمزی شەعبان.
دواتر تابلۆی هونەری پێکەوەژیان لەلایەن ژمارەیەک کچ و کوڕی دهۆک پێشکەشکرا.
لە کۆنگرەی 14ی پارتی نزیکەی هەزار ئەندام کۆنگرە بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی دەنگ دەدەن، لە %25ی ئەندامانی کۆنگرە ئافرەتن.
پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند، دوای رێوڕەسمی دەستپێکردنی کۆنگرە سەرۆک مەسعود بارزانی وتارێک پێشکەش دەکات، لە وتارەکەیدا سەرۆک بارزانی باس لە کۆنگرە و رێنماییەکانی دەکات، دواتر دەستەی سەرۆکایەتی کۆنگرە پێکدەهێنرێت و پێشنیاری هەڵبژاردنی سەرۆک ده‌كات، دواتریش جێگری سەرۆک قسە دەکات.
ئاماژەی بەوەشدا، هەر لە رۆژی یەکەمی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی 14ی پارتی داوا لە ئەندامانی کۆنگرە دەکرێت فۆڕمێک پڕ بکەنەوە، دواتر راپۆرتی سیاسی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی دەخوێندرێتەوە، هەروەها لیژنەکانی پڕۆگرام، پەیڕەوی ناوخۆ، سکاڵا و پێشنیار پێکدەهێنرێن هەر لیژنەیەک لە 10 ئەندامی کۆنگرە پێکدێت، پاشان فیلمێکی دۆکیۆمێنتاری لەسەر کۆنگرەکانی پارتی نمایش ده‌كرێت.