مێژووی کۆنگرەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان

K24 – هه‌ولێر:

كۆنگره‌ی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ شاری دهۆك ده‌ستی به‌كاره‌كانیكرد، له‌ یه‌كه‌م رۆژیشدا، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی به‌ سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و هه‌ر یه‌كه‌ له‌ نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی، به‌ جێگرانی سه‌رۆكی پارتی هه‌ڵبژێردران.

پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ 16ی ئاب/ئۆگێستی 1946 دامه‌زراوه‌ و تاوه‌كو ئێستا 13 كۆنگره‌ی ئه‌نجامداوه‌ و ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ (3ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، كۆنگره‌ی 14 له‌ شاری دهۆك به‌ به‌شداری نزیكه‌ی هه‌زار ئه‌ندام ئه‌نجامدا كه‌ وابڕیاره‌ ماوه‌ی سێ رۆژ بخایه‌نێت.

له‌م ئینفۆگرافیكه‌دا، كۆمار نادر، زانیاری له‌ باره‌ی مێژووی كۆنگره‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌رووی شوێنی ئه‌نجامدانی كۆنگره‌، ژماره‌ی ئه‌ندامان و رێكه‌وتنی به‌ستنی كۆنگره‌، هه‌روه‌ها گرنگترین بڕیاری كۆنگره‌كانی پارتی ده‌خاته‌ڕوو.