سەرۆکی ئەمهریکا بەڵێنێك به خۆپیشاندهرانی ئێران دەدات
K24 - ههولێر:
لەمیانەی هەڵمەتی بانگەشەی پارتی دیموکراتەکان لە ویلایەتی کالیفۆرنیا، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمهریکا بەڵێنێدا ئەو خۆپیشاندەرانەی دژی حکومەتی ئێران خۆپیشاندان دەکەن، بەمزوانە ئازاد دەبن.
بەهۆی پێشێلکارییەکانی مافی ژنان و ئازادییەکانیان لە خۆپیشاندانەکاندا، ئیدارەی ئەمهریکا داوای دەرکردنی ئێران لە لیژنەی مافی ژنانی نەتەوەیەکگرتووەکان کردووە.
ئەوە لە کاتێکدایە، ماوەی حەوت هەفتەیە خۆپیشاندانی فراوان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و بەشێك لە شارەکانی ئێران دژی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی بەردەوامه و بەپێی ڕاپۆرتی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ زیاتر لە 250 کەس بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە کوژراون.