ماڵپەڕە سێکسییەکان لە عێراق بلۆک دەکرێن

ماڵپەرە سێکسییەکان
ماڵپەرە سێکسییەکان

K24 - هەولێر:

وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق بڕیاری بلۆککردنی ماڵپەڕە سێکسییەکان لە عێراق دەدات.

هەیام یاسری، وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق، لە بەیاننامەیەکدا بڕیاری بلۆککردنی ماڵپەرە سێکسییەکانی لە عێراق راگەیاند.

ساڵی 2015، پەرلەمانی عێراق دەنگی بە بڕیارێک دا کە وەزارەتی پەیوەندییەکان پابەند دەکات بە بلۆککردنی ماڵپەڕە پۆرنۆگرافییەکان لەسەر هێڵەکانی ئینتەرنێت، بەڵام بڕیارەکە بە تەواوی کارا نەکرا.

تەواوی ماڵپەڕە جیهانییەکان لە دوای ساڵی 2003ـەوە لە عێراق کارابوون، ئەمەش دوای ئەوەی زۆرینەیان لەلایەن رژێمی بەعسەوە بلۆککرابوون.

بڕیاری بلۆککردنی ماڵپەڕە سێکسییەکان لە عێراق لە کاتێکدا، لە ماوەی رابردوودا، ئانو جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان رایگەیاندبوو، ماڵپەرە سێکسی و زیانبەخشەکان لە چوارچێوەی پاکێجێکی خێزانیدا لە هەرێمی کوردستان بلۆک دەکرێن و ئەمەش لە پەروەردەکردنی منداڵاندا یارمەتیدەری خێزانەکان دەبێت.