پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دەستیپێکرد

K24 – هەولێر
کەمێک پێش ئێستا پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان دەستیپێکرد.
نەورەس عەبدوڵڵا، پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند، پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دەستیپێکردووە و هەوڵدەدرێت ئەمڕۆ کارەکانی کۆنگرەی 14ی پارتی دیموکراتی کوردستان تەواوبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، پرۆسەی دەنگدان بە دەست هیچ گرفتێکی تەکنیکی نییە، ئەوەی دەبێتە گرفت کاتی دەنگدانە، چونکە ئەندامانی کۆنگرە دەتوانن دەنگ بە هەر 41 کاندید بدەن، ئەمەش کاتی پێویستە.
پەیامنێرمان راشیگەیاند، زیاتر لە هەزار ئەندامی کۆنگرە لە پرۆسەی هەڵبژاردنی کۆمیتەی ناوەندی بەشدارن.
پێشتر مەحموود محەممەد ئەندامی کۆنگرەی 14ی پارتی بە کوردستان24ی راگەیاندبوو، بەهۆی بوونی کێشەی تەکنیکی دوێنێ پرۆسەی دەنگدان بە ئەلیکترۆنی وەستێنراوە، ئەمڕۆ بەشێوەی دەنگدانی دەست پرۆسەی هەڵبژاردنی کۆمیتەی ناوەندی بەڕێوەدەچێت.
دوێنێ 10 ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی هه‌ر یه‌كه له (فازڵ میرانی، مه‌حموود محه‌ممه‌د، عزه‌ددین به‌رواری، عه‌بدولموهه‌یمن بارزانی، ئازاد به‌رواری، كه‌مال كه‌ركووكی، هوشیار زێباری، فوئاد حوسێن، زه‌عیم عه‌لی و عارف ته‌یفوور) به پشتگیری سه‌رۆك بارزانی بوون به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی، ئەمڕۆش 41 کەسی دیکە بە دەنگدان هەڵدەبژێردرێن.
رۆژی (3ی تشرینی یه‌كه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، كۆنگره‌ی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان له شاری دهۆك به به‌شداری نزیكه‌ی هه‌زار ئه‌ندام ده‌ستی به‌كاره‌كانیكرد. له رۆژی یه‌كه‌می كۆنگره‌دا به تێكڕای ده‌نگی ئه‌ندامانی كۆنگره، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، به سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردرایه‌وه، هه‌ریه‌كه له نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی، له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی 14ی پارتییه‌وه به جێگرانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردران.