سادقوون داوای هه‌ڵدانه‌وه‌ی دۆسیه‌یه‌كی سه‌رده‌می كازمی ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
كوتله‌ی سادقوون، له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، داوای كرد، حكومه‌ت دۆسییه‌ی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا هه‌ڵبداته‌وه.
كوتله‌كه داوای كردووه، به‌غدا به‌رپرسانی ئه‌و كرده‌وه‌یه رووبه‌ڕووی دادگا بكاته‌وه. هه‌روه‌ها حكومه‌تی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی به‌وه تۆمه‌تبار كرد، كه چاوپۆشی له‌و تاوانه كردووه.
عه‌لی تركی ئه‌لجه‌مالی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له كوتله‌ی سادقوون، رایگه‌یاند، چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی دیكه، یادی سێیه‌م ساڵیی رووداوه‌كه‌ی فڕۆكه‌خانه ده‌كه‌ینه‌وه، كه تێیدا ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و میوانه‌كه‌ی قاسم سوله‌یمانی، به‌رپرسی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران كوژران.
گوتیشی: سێ ساڵ تێده‌په‌ڕێت، به‌ڵام تا ئێستا هاوكاران و تێوه‌گلاوان له‌و تاوانه ئاشكرا نه‌كراون و رووبه‌ڕووی سزا نه‌كراونه‌ته‌وه.
روونیكرده‌وه، به‌ڵگه هه‌ن ده‌سه‌لمێنن، كه هه‌ندێك ئه‌فسه‌ری سه‌ر به حكومه‌تی مسته‌فا كازمی، تێوه‌گلاون و چاوپۆشی‌یان له تاوانه‌كه و رووهه‌ڵماڵینی تاوانباران كردووه.
ئه‌لجه‌مالی گوتیشی: زۆر پرسیار هه‌ن، كه مسته‌فا كازمی وه‌ڵامی نه‌داونه‌ته‌وه، ئه‌و مه‌یلداری ئه‌مه‌ریكاییه‌كان بوو، ئه‌و دۆسییانه‌ی په‌یوه‌ست بوون به رووهه‌ڵماڵینی ئه‌وانه‌ی هاوكار و پیلاندانه‌ری تاوانه‌كه بوون، ئاشكرا نه‌كراون.
جه‌نه‌راڵ قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران، به‌ره‌به‌یانی (3ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2020)، دوای گه‌یشتنی به فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا و پێشوازی كردنی له لایه‌ن ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، له لایه‌ن فڕۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه كرایه ئامانج و به‌و هۆیه‌وه هه‌ردووكیان كوژران.