رێبه‌ر ئه‌حمه‌د: دەبێت تاوانبارانی رووداوه تیرۆریستییه‌كه‌ی هه‌ولێر بدرێنە دادگا

K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان، رایده‌گه‌یه‌نێت، پارتی کێشەی لەگەڵ هیچ لایەنێکدا نییە. گوتیشی: "بۆ ئەوەی یاسا سەروەر بێت، دەبێت تاوانبارانی رووداوه تیرۆریستییه‌كه‌ی هه‌ولێر بدرێنە دادگا".
رێبەر ئەحمەد، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموكراتی كوردستان، كه له‌هه‌مان كاتدا وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، به كوردستان24ـی راگەیاند، دەستی هاوکاری بۆ هەموو لایەنەکان درێژ دەکەین و پارتی کێشەی لەگەڵ هیچ لایەنێکدا نییە.
هه‌روه‌ها راشیگەیاند، هەر لایەنێک دەیەوێت خزمەت بکات، دەبێت هاوکاری حکومەت بکات.
باسی لەوەشکرد، بۆ ئەوەی یاسا سەروەر بێت، دەبێت تاوانباران بدرێنە دادگا و یاسا رۆڵی خۆی ببینێت، ئه‌وانه‌ی له رووداوه تیرۆریستییه‌كه‌ی هه‌ولێر ده‌ستنیشانكراون، پێویسته راده‌ستبكرێن، ئه‌مه په‌یوه‌ندی به هیچ حزبێكه‌وه نییه و پرسه‌كه به په‌یوه‌ندی به تیرۆره‌وه هه‌یه".
رۆژی 7ـی تشرینی یه‌كه‌می 2022، له گه‌ڕه‌كی سه‌ربه‌ستی شاری هه‌ولێر له‌رێگه‌ی بۆمبی لكێندراوه‌وه ئۆتۆمبێلی هاوكار عه‌بدوڵڵا ره‌سووڵ، ئه‌فسه‌ری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ته‌قێندرایه‌وه، به‌وهۆیه‌وه ناوبراو گیانی له‌ده‌ستدا و چوار كه‌سوكاری دیكه‌ی برینداربوون.
رۆژی (12ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌و رووداوه‌ی بۆ رای گشتی راگه‌یاند و بكه‌رانی سه‌ره‌كی تاوانه‌كه‌ی ئاشكراكرد.