واشنتن له دیارنه‌مانی چه‌كه‌كانی له ئۆكرانیا ده‌كۆڵێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌فسه‌ری هه‌واڵگری خانه‌نشینی ئه‌مه‌ریكا، سكۆت ریتر، رایگه‌یاند، واشنتن ژماره‌یه‌ك لێكۆڵه‌ر ره‌وانه‌ی ئۆكرانیا ده‌كات، بۆ لێكۆڵینه‌وه له تۆماری ئه‌و چه‌كانه‌ی ئه‌مه‌ریكا ناردوویه‌تی بۆ سوپای ئه‌و وڵاته و ئاشكرا كردنی چاره‌نووسی ئه‌و چه‌كانه‌ی دیار نه‌ماون.
ریتر گوتیشی: لێكۆڵه‌ره‌كان تایبه‌تمه‌ندن و وه‌ك هه‌ر وردبینیكارێكی ئاسایی یان فه‌رمانبه‌ری پشكێنه‌ری گشتیی نین.
له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی Judging Freedom له یوتیوب، گوتیشی: ئه‌وه چه‌مكێكی تایبه‌ته، لێكۆڵه‌ری تایبه‌ت به چالاكی له‌سه‌ر زه‌وی، ئه‌وه مانای خۆی هه‌یه، خۆم پشكێنه‌رم و هاوكار بوومه له نووسینی كتێبێك له باره‌ی پشكنین و سه‌رپه‌رشتیكردنی چالاكییه‌كانی سه‌ر زه‌وی.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، ریتر گوتی: لێكۆڵه‌ره تایبه‌تمه‌نده‌كان له ئۆكرانیا، ته‌نیا له لیستی چه‌ك و راپۆرته‌كان ناكۆڵنه‌وه، به‌ڵكو ده‌یانه‌وێت بزانن له‌وێ چی روویداوه، چونكه به‌شێك له‌و چه‌كانه‌ی ره‌وانه‌ی ئۆكرانیا كراون، بۆ نموونه مووشه‌كی جافلین و ستینگه‌ر، نه‌خراونه‌ته كار له دژی رووسیا، به‌ڵكو گه‌یشتوونه‌ته بازاڕی ره‌شی ئه‌وروپا و بانده تاوانكاره‌كان به ده‌ستیان كه‌وتوون.