بلاته‌ر دان به گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی خۆی دا ده‌نێت
سێب بلاتەر سەرۆکی پێشووی فیفا لە دیمانەیەکدا لەگەڵ کەناڵی ئار ئێم سی فەرەنسی لە بارەی پشتیوانیکردنی قەتەر بۆ میوانداریکردنی مۆندیالی 2022 دەڵێت، هەڵبژاردنی قەتەر وەک میوانداریی مۆندیال هەڵە بوو.
بلاته‌ر كه پێشتر بۆ ماوه‌ی 17 ساڵ سه‌رۆكی فیفا بوو، له نوێترین لێدوانی دا ده‌ڵێت: وەک کەسێک کە لە کاتی هه‌ڵبژاردانی قه‌ته‌ر بۆ میوانداریكردنی مۆندیال سه‌رۆكی فیفا بووم و پشتگیری قه‌ته‌رم كرد، هه‌ڵه‌م كرد، لەبەر ئەوەی وڵاتێکی بچووکی وەکو قەتەر شایستەی ئەوە نییە میوانداریی روداوێکی گەورەی جیهانی وەکو مۆندیال بکات، ئەو کات پێویست بوو پشتگیری ئەمریکا بكه‌ین، چونکە ئەو وڵاتە زیاتر شایستەی مۆندیال بوو.
جۆسێف سێپ بلاته‌ری 86ـی ساڵ، به‌هۆی گه‌نده‌ڵیه‌وه ساڵی 2015 له‌گه‌ڵ میشێل پلاتینی سه‌رۆكی پێشووی یوێفا له‌لایه‌ن دادگای وه‌رزشییه‌وه له پۆسته‌كانیان دوورخرانه‌وه.
بلاته‌ر له ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی فیفا به چه‌ندان گه‌نده‌ڵی تێوه‌گلا بوو، له‌وانه وه‌رگرتنی به‌رتیل له سه‌رۆكی پێشووی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا محه‌مه‌د بن هه‌مام به هۆكاری به‌خشینی مۆندیالی 2022 به وڵاتی قه‌ته‌ر، له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، بلاته‌ر به به یاریكردن به تیروپشكه‌كانی پاڵه‌وانییه‌تیی فیفاش تاوانبار كرا بوو.