به‌رپرسێكی ژاپۆنی: زێلینسكی خۆپه‌رسته
K24 - هەولێر:
رۆژنامه‌یه‌كی ژاپۆنی له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكیان رایده‌گه‌یه‌نێت، زێلینسكی خۆبه‌زلزان و خۆپه‌رسته.
مۆنیۆ سوزوكی سه‌رۆكی پارتی رابوونی ژاپۆنی، به رۆژنامه‌ی (Yahoo News Japan) ئه‌لیكترۆنی ژاپۆنی، راگه‌یاند، ڤۆلۆدیمێر زێلینسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا خۆ به‌زلزان و خۆپه‌رسته.
سوزوكی راشیگه‌یاند، پێویسته له‌سه‌ر زێلینسكی له چوارچێوه‌ی لووتكه‌ی 20، له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا كۆببێته‌وه و ئاگربه‌ست رابگه‌یه‌نن.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، بۆ راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست، ده‌كرێت ئۆكرانیا داوا له وڵاتان بكات هاوكاری بكه‌ن، چونكه كیێڤ له‌رێگه‌ی چه‌ك و هاوكارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، ناتۆ و وڵاتانی ئه‌وروپی شه‌ری رووسیا ده‌كات، زێلینسكیش خۆبه‌زلزانه و خۆی وا ده‌رده‌خات له‌ناو جه‌رگه‌ی رووداوه‌كانه. ده‌ڵێت: "ئایا ئه‌مه سه‌یر نییه؟".
ناوبراو ده‌شڵێت: "تاك جه‌مسه‌ری له جیهان كۆتایی پێدێت، ناكرێت پشت به ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی رۆژئاوا ببه‌سترێت".
له 24ی شوباتی رابردوودا، شه‌ڕی رووسیا و ئۆكرانیا ده‌ستیپێكرد و به هۆی ئه‌و شه‌ڕه‌وه ئه‌مه‌ریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپا ژماره‌یه‌ك سزای دارایی، ئابووری و سیاسی‌یان به‌سه‌ر رووسیادا سه‌پاند و به‌شێكی زۆری وڵاتانی ئه‌وروپی و هاوپه‌یمانی ناتۆش ده‌ستیانكرد به هاوكاریكردنی سه‌ربازی ئۆكرانیا.