ئه‌سه‌د: وڵاتانی رۆژئاوا به نهێنی هاوكاریمان ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی رژێمی سووریا، له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "SBS"ی ئوسترالی رایگه‌یاند، وڵاتانی رۆژئاوا به نهێنی به‌رپرسه ئه‌منییه‌كانی خۆیان ناردووه‌ته سووریا، بۆ ئه‌وه‌ی له دژی گرووپه توندڕه‌وه‌كان هاوكارییان بكه‌ن.
ئه‌سه‌د له گفتوگۆیه‌كدا راشیگه‌یاند، هه‌رچه‌نده هه‌ندێك له وڵاتانی رۆژئاوا به ئاشكرا دژایه‌تی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێستای سووریا ده‌كه‌ن، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا، ترسی په‌لاماره‌كانی داعش له‌سه‌ر خاكه‌كانییان، ناچاری كردوون بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، به نهێنی كار له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی سووریا بكه‌ن.
ئه‌سه‌د له گفتوگۆیه‌كه‌دا بۆ كه‌ناڵه ئوسترالییه‌كه ده‌ڵێت: "وڵاتانی رۆژئاوا له رووی سیاسییه‌وه هێرشمان ده‌كه‌نه سه‌ر و هه‌ر ئه‌وانیش به‌رپرسانی خۆیان ده‌نێرن بۆ ئه‌وه‌ی به نهێنی و له‌ژێره‌وه كارمان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن، به‌تایبه‌تیش به‌رپرسانی ئه‌منی، به وڵاته‌كه‌ی ئێوه‌شه‌وه كه ئوسترالیایه".
هه‌روه‌ها گوتی: "هه‌مووان وا ده‌كه‌ن، نایانه‌وێت ئه‌مه‌ریكا بێزان بكه‌ن و زۆربه‌ی به‌رپرسه باڵاكانی ئه‌وروپا هه‌مان ئه‌و شتانه دووباره ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌مه‌ریكا ده‌یانڵێت".
تا ئێستاش هیچ وڵاتێكی رۆژئاوا، له دژی ئه‌و لێدوانانه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د، روونكردنه‌وه‌ی بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.