ئێران ده‌رگا به رووی تیمی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه ده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناووكی، رایگه‌یاند، كۆماری ئیسلامی ئێران رازی بووه، شاره‌زایانی ئاژانسه‌كه سه‌ردانی تاران بكه‌ن.
له راپۆرتێكدا، ئاژانسه‌كه روونیكردووه‌ته‌وه، كۆماری ئیسلامی ئێران ره‌زامه‌ندییان پیشان داوه، كه شاره‌زایانی ئاژانسه‌كه ئه‌م مانگه سه‌ردانی ئێران بكه‌ن و وه‌ڵامی پێویستیان له باره‌ی پرسیاره‌كانیان ده‌ست بكه‌وێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ئاژانسه‌كه ماوه‌یه‌كی زۆره چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌كات، له باره‌ی هه‌ندێك ورده‌كاری به تایبه‌ت بوونی یۆرانیۆم له سێ بنكه‌ی ناووكی ئێرانیی زانیاری ده‌ست بكه‌وێت.
ئاژانسه‌كه روونیكردووه‌ته‌وه، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یان هه‌یه، له كۆبوونه‌وه‌كانی كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا، ئێران روونكردنه‌وه‌ی پێویست بخاته به‌رده‌ست له باره‌ی پرۆسه‌كانی پیتاندنی یۆرانیۆم و به‌رده‌ستخستنی له بنكه ناووكییه‌كاندا.