وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا: دوو هاووڵاتی دیكه‌مان له ئێران ده‌ستگیركران
K24 – هەولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مڕۆ دوو هاووڵاتی دیكه‌ی فه‌ره‌نسا له ئێران ده‌ستگیركران.
كاترین كۆلۆنا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا، به رۆژنامه‌ی (لۆ باریزیان)ـی فه‌ره‌نسی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 12ـی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، دوو هاووڵاتی دیكه‌ی فه‌ره‌نسی له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ستگیركران، كه كۆی ژماره‌ی ئه‌و هاووڵاتییه فه‌ره‌نسییانه‌ی له به‌ندیخانه‌كانی ئێران ده‌ستگیركراون، گه‌یشته حه‌فت كه‌س.
هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه، ترسمان له‌وه هه‌بوو كه هاووڵاتییانی دیكه‌مان له ئێران ده‌ستگیربكرێن، دوای لێكۆڵینه‌وه ده‌ركه‌وت ئه‌مڕۆ دوو فه‌ره‌نسی دیكه له تاران ده‌ستگركران.
له 30ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری رابردوودا، هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران، 9 هاووڵاتی بیانیان ده‌ستگیركرد و رایانگه‌یاند، ئه‌و كه‌سانه به‌شداریان كردووه له ناڕه‌زاییه‌كان و كرده‌وه‌ی تێكده‌رانه.
دوای ئه‌وه‌ی "ژینا ئه‌مینی" ناسراو به "مه‌هسا ئه‌مینی" (22 ساڵ)، خه‌ڵكی شاری سه‌قزی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له میانه‌ی گه‌شتێكدا بۆ تاران، له لایه‌ن پۆلیسی ئاكاری ئێران ده‌ستبه‌سه‌ركرا و به هۆی ئه‌شكه‌نجه‌دانییه‌وه به سه‌ختی برینداربوو و پاشان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا.
رۆژی (16ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، موژگان ئه‌مینی دایكی ژینا به میدیا ئێرانییه‌كانی راگه‌یاند، كچه‌كه‌ی له نه‌خۆشخانه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه و به‌و هۆیه‌وه خۆپیشاندانی فراوان له 50 شار و شارۆچكه‌ی ئێرانی تا ئێستا به‌رده‌وامه.