له ئه‌مه‌ریكا سزای له‌سێداره‌دان به‌سه‌ر ژنێكدا سه‌پێنرا
K24 – هه‌ولێر:
له ویلایه‌تی ته‌كساسی ئه‌مه‌ریكا، سزای له‌سێداره‌دان بۆ ژنێكی 29 ساڵ ده‌رچوو، كه له ئۆكتۆبه‌ری 2020دا ژنێكی دووگیانی كوشتووه له پێناو دزینی كۆرپه‌كه‌ی.
تایلۆر باركر، له سێپتێمبه‌ره‌وه رووبه‌ڕووی دادگا كراوه‌ته‌وه و دوای چه‌ند هه‌فته له دانیشتنه‌كانی دادگا، بڕیار درا دۆسییه‌كه‌ی بڵاوبكرێته‌وه.
تایلۆر باركر، ماوه‌ی چه‌ند مانگێك خۆشه‌ویسته‌كه‌ی و كه‌سانی نزیكی ئاگادار كردبوویه‌وه، گوایه دووگیانه.
ئه‌و ژنه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وێنه‌ی سكی پڕكراوی له سلیكۆنی بڵاوده‌كرده‌وه. كه‌چی له راستییدا ئه‌و منداڵدانی ده‌رهێنرابوو، نه‌یده‌توانی ببێته دایك.
له 9ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2020دغ باركر سه‌ردانی ریگان سمونز هانكۆك، ده‌كات كه ژنێكی 21 ساڵه و له مانگی كۆتایی دووگیانی خۆی بووه.
باركر، په‌لاماری ئه‌و ژنه دووگیانه ده‌دات و زیاتر له 100 چه‌قۆی لێده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی سكی بدڕێت و كۆرپه‌كه‌ی بدزێت. پاشان ئه‌و ماڵه به‌جێده‌هێڵێت و دوای ده‌ستگیركردنی، سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.