لە تورکیا مانۆڕی "سەرداخە خۆت بگرە" بەڕێوەدەچێت
K24 – هەولێر
لە سەرجەم شارەکانی تورکیا مانۆڕێک بەناوی "دانەوێ سەرداخە خۆت بگرە" بەڕێوەچوو، کە لە لایەن وەزارەتی ناوخۆی ئەو وڵاتە سەرپەرشتی کرا.
به بۆنه‌ى 23یە‌مین ساڵیادى بوومه‌له‌رزه‌كه‌ى دوزجه، كه له 12ى تشرینى دووه‌مى ساڵی 1999 روویدا، مانۆڕى "دانەوێ سەرداخە خۆت بگرە" له سه‌رتاسه‌رى توركیا و كۆمارى توركى قوبڕسى باكوور ئه‌نجامدرا.
ئەو مانۆڕە کە یەکەمجارە لە سەرتاسەری تورکیا بەڕێوەدەچێت، دوێنێ شەممە 12/11/2022، پەیامێکی هۆشیاركردنه‌وه بۆ مۆبایلى سه‌رجه‌م هاووڵاتیانى توركیا نێردرا و به هه‌ردوو زمانى توركى و ئینگلیزى هاووڵاتیان به ده‌نگ ئاگادار كرانه‌وه. هاوكات په‌یامى پێویست له رادیۆ و ته‌له‌ڤزیۆنه‌كان بڵاوكرانه‌وه و هاووڵاتیان له ساتى مانۆڕه‌كه‌دا جموجۆڵى "دانەوێ سەرداخە خۆت بگرە" له‌و شوێنانه‌ى كه پێشتر ده‌ستنیشانكراون، ئه‌نجامدا، بۆ ئه‌وه‌ى هاووڵاتیان تووشى دڵه‌راوكێ نه‌بن، زه‌نگى ئاگا‌داركردنه‌وه لێنه‌درا.
له 12ى تشرینى دووه‌مى ساڵى 1999 بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك له پارێزگاى دوزجه‌ى توركیا روویدا، به‌و هۆیه‌وه‌ش ژماره‌یه‌ك خه‌ڵك بوونه قوربانى.