ئه‌مريكا مه‌شق به ميليشيايه‌كى نوێى سووريا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
يه‌كێكى ديكه له‌و گرووپه چه‌كدارييانه‌ى له لايه‌ن ئه‌مريكاوه هاوكارى ده‌كرێن رايگه‌ياند، هێرشه‌كانيان بۆ سه‌ر داعش به‌رده‌وام ده‌بێت تا ئه‌و كاته‌ى ناوچه‌ى ئه‌لبوكه‌مالى هاوسنوورى عێراق له ژێر ده‌ستى ئه‌و چه‌كدارانه رزگار ده‌كه‌ن.
گرووپى ناسراو به سوپاى سوورياى نوێ، كه له لايه‌ن ئه‌مريكاوه هاوكارى ده‌كرێت له هه‌وڵى ئه‌وه‌دايه په‌يوه‌ندى و هێڵى به‌يه‌ك گه‌يشتنى داعش له نێوان عێراق و سووريادا ببڕێت.
له رۆژى چوارشه‌ممه‌ى رابردووه‌وه، ئه‌و گرووپه له هه‌وڵى ئه‌وه‌دايه پێگه‌ى خۆى له باشوورى سووريا به‌هێز بكات، به تايبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى ژماره‌يه‌ك له چه‌كدارانى كه‌وتنه بۆسه‌ى چه‌كدارانى داعشه‌وه.
له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر، ئه‌و گرووپه به‌ياننامه‌يه‌كى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێيدا نووسيويه‌تى: سوپاى سوورياى نوێ به‌شێك له خاڵه‌كانى خۆى به‌جێهێشتووه، به‌ڵام زۆربه‌ى خاڵه‌كانى باديه له ده‌وروبه‌رى ئه‌لبوكه‌مال له ژێر ده‌سه‌ڵاتى چه‌كداره‌كانياندايه.
سه‌رچاوه رۆژئاواييه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، ناوچه‌كانى باشوورى پارێزگاى دێر زوور به هۆى ئه‌وه‌ى نه‌وتيان تێدايه له لايه‌ن وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مريكا (پنتاگۆن)ه‌وه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌درێت بۆ ئه‌وه‌ى گرووپه‌كانى لايه‌نگرى ئه‌مريكا كۆنترۆڵيان بكه‌ن.
راوێژكاره سه‌ربازييه‌كانى سوپاى ئه‌مريكا له ناوچه‌ى تنفى هاوسنوورى عێراق ده‌ستيانكردووه به ئه‌نجامدانى مه‌شق و راهێنان به‌و ميليشيا نوێيه و ده‌يانه‌وێت رايانبهێنن بۆ ئه‌وه‌ى شه‌ڕى داعش بكه‌ن و شارۆچكه‌ى ئه‌لبوكه‌مال له ژێر ده‌ستى داعش رزگار بكه‌ن.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، كه‌ناڵى ئه‌عماقى سه‌ر به داعش بڵاويكردووه، چه‌كدارانى داعش پێنج كه‌سيان به تۆمه‌تى سيخوڕيكردن بۆ ميليشياى سوپاى سوورياى نوێ سه‌ربڕيوه.
پێشتريش داعش رايگه‌ياندبوو، 40 چه‌كدارى به‌رهه‌ڵستكارانيان كوشتووه و 15 چه‌كدارى ديكه‌يان له شه‌ڕه‌كانى رۆژى چوارشه‌ممه‌ى رابردوو ده‌ستگير كردووه.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز.
و: ئ.هـ