بەهۆی هێرشەکەی ئێران لە کۆیە شەهید و بریندار هەن

.
.

K24 – هەولێر

بەهۆی هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر بارەگاکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆیە شەهید و بریندار هەن.

شێروان جەلال، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی کۆیە بە کوردستان24ی راگەیاند، ژمارەیەک شەهید و بریندار گەیەندراوەنەتە نەخۆشخانە.

تارق حەیدەری، قایمقامی قەزای کۆیە بە کوردستان24ی گوت: "سەر لەبەیانی ئەمڕۆ پێنج مووشەک لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ئاراستەی کۆیە کران".

گوتیشی: "پێدەچێت هێرشەکە بە مووشەکی ئاراستەکراو ئەنجامدرابێت، چونکە هیچ درۆنێک لە ئاسمانی کۆیە نەبینراوە".

ئاماژەی بەوەشدا، هەر پێنج مووشەکەکە بەر بارەگای حزبی دیموکرات کەوتوون کە بە "قەڵای دیموکرات" ناسراوە.

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 14/11/2022، ئێران بارەگاکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانی  لە کۆیە لە رێگەی چەند مووشەکێکەوە کردنە ئامانج.