كریستیانۆ رۆناڵدۆ: خیانهتم لێكراوه
کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە چاوپێکەوتنێکیدا هۆکاری کێشەکانی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد ئاشکرا کرد و دهڵێت: رێز لە تێن هاگ ناگرم و لە مانچێستەر یونایتد خیانەتم لێکراوە.
کریستیانۆ رۆناڵدۆ تەنیا بە بڵاو بوونەوەی پێشەکییەکی چاوپێکەوتنەکەی لەگەڵ پێرس مۆرگان رۆژنامەنووسی بەناوبانگی بەریتانی چاوی هەموو میدیاکانی جیهانی خستە سەرخۆی و تیشکی لەسەر مۆندیالی قەتەر لادا.
کریس لە چاوپێکەوتنەکەیدا کە بریارە شەوی چوار شەممە بڵاو بکرێتەوە بێدەنگی شکاند و هەموو هەواداران و دژبەرەکانی شۆک کرد.
دۆن بە فەرمی دانی بە ناکۆکی و خۆی و تێن هاگی راهێنەری مانچێستەر یوناتد دانا و گوتی: هیچ رێزێک لە تێن هاگ ناگرم، من گەرامەوە مانچێستەر لەبەر خۆشەویستی بۆ هەواداران، بەڵام بیست ساڵە هیچ گۆرانکارییەک له دوای فێرگسۆن رووینهداوه، هەموو شت وەک خۆیەتی، تەنانەت چێشتلێنەرو شوفێڕ و کارگوزارەکانی یانەکە وەکو خۆیان ماونهتهوه.
كریستیانۆ لە بەشێکی دیکەی چاوپیکەوتنەکەی دهڵێت: نەک تەنیا راهێنەر و یاریزانان، بەشێک لە دەستەی کارگێرێش خیانیەتیان لێکردم، لەسەرەتای وەرز بەشداریم لە راهێنانەکان نەکرد بەهۆی نەخۆشکەوتنی کچە سێ ساڵانەکەم، کەچی گووتیان رۆناڵدۆ دەیەوێت یانەکە جێبێڵێت دواتر هیچ هاوسۆزییەکیان بۆ ههست و نهخۆشی كچهكهم دەرنەبڕیم.
دۆن دەڵێت: ویستیم بچمە مانچێستەر سیتی، بەڵام فێرگسۆن گوتی نابێت ئەم کارە بکەی، منیش دوای دڵم کەوتم، کەچی کەسانێک لە یانەکە ناچاریان دەکردم لە یانەکە برۆم.
لە بەشێکی دیکەی دیمانەکەی رۆناڵدۆ باسی واین رۆنی دەکات و پێیوایە رۆنی وازی لە یاریکردن هێناوە و ئەمیش لە لوتکەی ئاست بەرزیەتی، بۆیە بەردەوام قسەی لەسەر دەکات.
تەنیا لە پازدە خولەکی سەرەتا دوای بڵاوبوونەوەی ترایلەری بەرنامەکەی زیاتر لە یەک ملیۆن بینەری هەبووە، زۆربەی رۆژنامەکانی جیهان لێدوانەکانی رۆناڵدۆیان کردە مانشێتی سەرەکی رۆژنامەکەیان و مانچێستەریونایدتیدیش تا ئێستا بێدەنگە، رۆژنامەنووسان و شرۆڤەکارانی وەرزی پێیانوایە پهیوەندی رۆناڵدۆ و مانچێستەر یونایتد کۆتایی هاتووە، دوای مۆندیال رۆناڵدۆ لە یانهیهكی دیکە دەردەکەوێت.
كریستیانۆ رۆناڵدۆی تهمهن 37 ساڵ، له هاوینی 2021 گهڕایهوه مانچێستهر یونایتد، ئهم وهرزه له سهرجهم پاڵهوانێتییهكان له كۆی 16 یاری، 3 گۆڵ و 2 ئاسیستی كردووه.
"I feel betrayed."
— Piers Morgan Uncensored (@PiersUncensored) November 13, 2022
EXCLUSIVE: Cristiano Ronaldo tells Piers Morgan he feels like he's being forced out of Manchester United in an explosive interview.
90 Minutes with Ronaldo. Wednesday and Thursday at 8pm on TalkTV.@cristiano | @piersmorgan | @TalkTV | #PMU pic.twitter.com/nqp4mcXHB0