ئێران: به‌ڵگه‌مان له‌سه‌ر تێوه‌گلانی ده‌ره‌كی له پشێوییه‌كان هه‌یه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران، رایگه‌یاند، به‌ڵگه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یان ده‌ستكه‌وتووه، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ستگیركراوه بیانییه‌كان له پشێوییه‌كان تێوه‌گلاون.
له 16ی ئه‌یلوولی رابردووه‌وه، شه‌پۆلێكی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی ده‌ربڕین شار و شارۆچكه‌كانی ئێرانی گرتووه‌ته‌وه.
له ئاكامی پێكداهه‌ڵپژان و توندوتیژییه‌كاندا ده‌یان كه‌س له خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان كوژراون.
تا ئێستا زیاتر له 2000 هه‌زار كه‌س له خۆپیشانده‌ران ده‌ستگیر كراون.
كۆماری ئیسلامی ئێران رایگه‌یاندووه، ژماره‌یه‌ك له ده‌ستگیركراوه‌كان، كه‌سانی بیانین. به تایبه‌تی كه‌سانی پۆڵه‌ندی و ئیتاڵی و فه‌ره‌نسایین.
ناسر كه‌نعانی، گوته‌بێژ به ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران رایگه‌یاند، رێككاری پێویست به‌رامبه‌ر به هه‌موو ئه‌و بیانیانه ده‌گرینه به‌ر، كه ده‌ستیان هه‌بووه له هه‌ڵایسانی گرژی و ئاڵۆزییه‌كان و كرده‌ی تێكده‌رانه.
گوتیشی: باڵیۆزی ژماره‌یه‌ك وڵاتمان بانگ كردووه‌ته وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و به‌ڵگه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌مان پێداون، كه هاووڵاتییه‌كانیان له كرده‌وه‌كاندا تێوه‌گلاون و داوامان كردووه، وه‌ڵامی پرسیاره‌كانمان بده‌نه‌وه.
پێشتریش، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران بانگهێشتی هه‌ریه‌ك له باڵیۆزی وڵاتانی به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیا، دانیمارك و نه‌رویجی كردووه.
سه‌رچاوه: AFP