سه‌رۆكی چین: تایوان هێڵی سووره
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی چین، چی جینبینگ، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه رایگه‌یاند، تایوان هێڵی سووره.
سه‌رۆكی چین له میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سێ كاتژمێری له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، جۆ بایدن، دووپاتیكردووه‌ته‌وه، چین ده‌ستبه‌رداری تایوان نابێت.
جینبینگ، ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، به‌لای چینه‌وه، تایوان هێڵی سووره، هۆشداریشی داوه‌ته هه‌ر لایه‌نێك ئه‌و هێڵه ببه‌زێنێت.
هه‌روه‌ها ره‌تیكردووه‌ته‌وه، چین به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه بدات تایوان سه‌ربه‌خۆ بێت.
له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی بیست له بالێ، ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و چین كۆبوونه‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، بایدن داوای كردووه، چین پێگه‌ی خۆی به‌كار بهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی فشار بخاته سه‌ر رووسیا، تا شه‌ڕی ئۆكرانیا رابگرێت.