سەرۆ ك کۆماری عێراق لە هەولێرە

لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆدەبێتەوە
لەتیف رەشید سەرۆککۆماری عێراق
لەتیف رەشید سەرۆککۆماری عێراق

K24 – هەولێر

کەمێک پێش ئێستا لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق گەیشتە هەولێر و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەلایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێکرا.

بڕیارە سەرۆک کۆماری عێراق لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆببێتەوە و تاوتوێی دۆخی سیاسیی عێراق دەکەن.

پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند، لەتیف رەشید لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق دەکەن.

بڕیاریشە هەر لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ هەولێر سەرۆک کۆماری عێراق، لەگەڵ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کۆببنەوە.

لەتیف رەشید لە 13/10/2022، لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران بە سەرۆککۆماری عێراق هەڵبژێردرا.