یانه‌ی داهاتووی كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئاشكرا ده‌بێت
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی به‌ریتانیا، به‌رپرسانی یانه‌ی بایرن میونشن بۆ گفتووگۆكردن له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی كریستیانۆ رۆناڵدۆ سه‌ردانی ئینگلاندیان كردووه، له هه‌مان كاتدا ناوی ئه‌و یاریزانه به یانه‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌ورووپاش ده‌به‌ستنه‌وه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ به‌هۆی چاوپێكه‌وتنه میدیاییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پیێرس مۆرگانی رۆژنامه‌نووسی ناوداری به‌ریتانیا، كۆتایی به په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد هێنا، چونكه به لێدوانه‌كانی یاریزانه‌كان و كارگێری و خاوه‌نه‌كانی یانه‌كه‌شی توڕه كرد.
پێگه‌ی میترۆی به‌ریتانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كریستیانۆ رۆناڵدۆ جارێكی دیكه درێسی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد ناپۆشێته‌وه و له گواستنه‌وه‌ی زستانه ده‌چێته یانه‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌ورووپا.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پێگه‌ی ده‌یلی به‌ریتانیا ئاشكرای كردووه كریستیانۆ رۆناڵدۆ به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی بایرن میونشن گه‌یشتووه‌ته رێككه‌وتن، له ئێستاشدا له ئینگلاند له‌گه‌ڵ خۆرخی مێندێزی به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی كریستیانۆ له گفتووگۆدان.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، تۆد بۆیڵی خاوه‌نه نوێیه‌كه‌ی یانه‌ی چێڵسی، ده‌یه‌وێت بۆ دووه‌مجار هه‌وڵه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ بخاته‌گه‌ڕ، به‌وپێیه‌ی له هاوینی ئه‌مساڵیش داوای كریستیانۆی رۆناڵدۆ كرد، به‌ڵام ئه‌وكات تۆماس توخێل راهێنه‌ری پێشووی چێڵسی رێگه‌ی نه‌دا كریستیانۆ بگوازنه‌وه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆی ته‌مه‌ن 37 ساڵ، له هاوینی 2021 گه‌ڕایه‌وه مانچێسته‌ر یونایتد، ئه‌م وه‌رزه له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان له كۆی 16 یاری، 3 گۆڵ و 2 ئاسیستی كردووه.