بە نوێژ و قورئان خوێندن هەوڵی چارەسەرکردنی سادیۆ مانێ دەدرێت

هەڵبژاردەی سەنیگال بۆ بهشداریكردن له مۆندیالی 2022 گهیشتنه شاری دهوحه، گەرچی سادیۆ مانێ بەهۆی پێکانەوە دوورکەوتووەتەوە، بەڵام لەلایەن راهێنەری سەنیگالەوە بانگهێشت کراوە، لەگەڵ ئەوەشدا مانێ لەگەڵ شاندی هەڵبژاردەکەی نەبینرا کاتێک گەیشتنە قەتەر.
پیاوانی ئایینی و قورئان خوێنانی سەنیگال رێگایەکی تایبەتیان گرتووەتە بەر، نوێژ و دوعا دەکەن بۆ ئەوەی هێرشبەرەکەیان چاک ببێتەوە و لە یاریکردن بۆ هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان بێبەش نەبێت.
رۆژنامەی لیس ئێکۆی فەرەنسی بڵاویکردەوە، 35 مامۆستای ئایینی و وتارخوێن لە 35 گوندی جیاواز لە شاری بامبالی سەنیگال 45 جار نوێژیان کردووە و قورئانیان خوێندووە بۆ ئەوەی سادیۆ مانێ یاریزانی بایرن میونشن و ئەستێرەی هەڵبژاردەی سەنیگال چاک بێتەوە و لە مۆندیالی قەتەر سەرکردایەتی هەڵبژاردەکەیان بکات، جگه لهوهش مانێ بهوه ناسراوه زۆرترین هاوكاری دارایی خهڵكی ههژاری وڵاتهكهی كردووه، زۆرترین مزگهوت و قوتابخانه و نهخۆشنانهی دروست كردووه.
لە ماوەی رابردوو جوڵیان ناگلیسمانی راهێنەری بایرن میونشن ئاماژەی بەوە کرد سادیۆ مانێ ئەستێرەیەکی جیهانیە و لەبەر ئەم هۆیە بە هەموو رێگەیەک هەوڵدەدرێت چارەسەری پێکانەکەی بکرێت.
سادیۆ لە 2012ـەوە یاریی بۆ هەڵبژاردەی سەنیگال دەکات و تا ئێستا 93 یاریی نێودەوڵەتی و 34 گۆڵی کردووە، ئەمساڵیش لەگەڵ هەڵبژاردەکەی جامی نەتەوەکانی ئەفریقای بەدەستهێنا.
سەنیگال کە لە پۆلێنی هەژدەمینی فیفا دەبینرێت جاری سێیەمە بەشداری لە جامی جیهانی دەکات و باشترین ئەنجامیشی لە مۆندیالی 2002 بوو ئەو کاتەی گەیشتە چارەکی کۆتایی پاڵەوانییەتیەکە، سەنیگال لە مۆندیالی ٢٠٢٢ لە کۆمەڵەی یەکەم رووبەڕووی هەڵبژاردەکانی قەتەری میواندار و ئیکوادۆر و هۆڵەندا دەبێتەوە.