وه‌زاره‌تی دارایی له‌باره‌ی ناردنی 200 ملیار دیناره‌كه روونكردنه‌وه ده‌دات
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌واڵی چه‌ند ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن ره‌تده‌كاته‌وه سه‌باره‌ت به ناردنی بڕی 200 ملیار دیناری به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (15ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، تا ئێستا هیچ پەیوەندییەكی نوێ لەنێوان وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان و كابینەی نوێی حكومەتی عێراقدا نییە و نەبووە.
له به‌شێكی دیكه‌ی روونكردنه‌وه‌كه‌دا، وه‌زاره‌تی دارایی روونیكردووه‌ته‌وه، له رۆژی دووشه‌ممه هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی وه‌زیری دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ئه‌نجامنه‌دراوه.
هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكردووه‌ته‌وه، هه‌واڵی ناردنی 200 ملیار دیناره‌كه له‌لایه‌ن به‌غداوه بۆ هه‌رێمی كوردستان، هه‌واڵێكی ناڕاسته و ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان "لێی بێبه‌رییه".
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری داوای له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن كردووه، بۆ وه‌رگرتنی زانیاری و هه‌واڵی دارایی، پشت به راگه‌یاندنی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان ببه‌ستن.