لوید ئۆستن: به زووترین كات سیسته‌می به‌رگری به ئۆكرانیا ده‌ده‌ین
K24 - هەولێر:
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، تا جه‌نگ به‌رده‌وام بێت، هاوكاری سه‌ربازی ئۆكرانیا ده‌كه‌ین و به زووترین كاتیش سیسته‌می به‌رگری به كیێڤ ده‌ده‌ین.
لوید ئۆستن وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، له میانه‌ی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند، هێرشی رووسیا بۆسه‌ر ژێرخانی مرۆیی و ئابووری، دۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات.
ئۆستن گوتی: "تا جه‌نگی ئۆكرانیا به‌رده‌وام بێت، له هاوكاریكردنی سه‌ربازی ئۆكرانیا به‌رده‌وام ده‌بین، كه له سه‌ره‌تای هه‌ڵگیرسانی جه‌نگه‌وه‌ش، هاوكارییه‌كانی واشنتن بۆ كیێڤ 18 ملیار دۆلاری تێپه‌ڕاندووه".
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا ئاشكراشیكرد، حه‌فت وڵات سیسته‌می به‌رگرییان به ئۆكرانیا داوه، وێڕای ئه‌وه‌ش وڵاتانی (G7) بڕیاریانداوه له‌هاوكارییه سه‌ربازییه‌كان بۆ ئۆكرانیا به‌رده‌وام بن.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، راهێنان به‌هێزه‌كانی ئۆكرانیا ده‌كه‌ین، به زووترین كات سیسته‌می به‌رگری به ئۆكرانیا ده‌ده‌ین.
رۆژی 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرش كرایه‌سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.
دواجار رۆژی 11/11/2022 سوپای رووسیا لە شاری خێرسۆن کشایەوە و رۆژی دواتر سوپای ئۆکرانیا چووە ناو شارەکە، بەشێک لە چاودێرانی سیاسیی، کشانەوەی رووسیا لەو شارە بە شکستی جەنگ ناودەبەن.