رێككه‌وتنمان پێويستى قۆناغه‌كه‌يه
K24 – هه‌ولێر:
سكرتێرى كۆمه‌ڵه‌ى شۆڕشگێڕى زه‌حمه‌تكێشانى كوردستان، كه هه‌ڵگرى بيروڕاى چه‌په و له رۆژهه‌ڵاتى كوردستان دامه‌زراوه رايده‌گه‌يه‌نێت: گه‌ڵاڵه‌يه‌كى نوێى هه‌يه بۆ يه‌كگرتنه‌وه‌ى لايه‌نه چه‌په‌كانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان.
له ميانى به‌شداريكردنى له به‌رنامه‌ى باسى رۆژى كه‌ناڵى كوردستان 24، عه‌بدوڵڵا موهته‌دى رايگه‌ياند، ئه‌و گه‌ڵاڵه‌يه ئاراسته‌ى لايه‌نه‌كان كراوه و هه‌وڵده‌ين هه‌رچى زووه بگه‌ينه رێككه‌وتنێك بۆ ئه‌وه‌ى بتوانين به‌يه‌كه‌وه خزمه‌تى زۆرترى خه‌ڵك بكرێت.